فەرماندەیی پاسەوانی سنووری ئێران رایگەیاند، لە سنووری چاڵدێران لە پارێزگای ورمێ، هێرشێکی گرووپە چەکدارە دژبەرەکانیان تێکشکاندووە و دوو ئەندامی ئەو گرووپانە کوژراون.
عەلی ئەکبەر جاویدان، فەرماندەی پاسەوانی سنووری ئێران ئاماژەی بەوە کرد، شەوی رابردوو ژمارەیەک "ئەندامی گرووپە دژبەرەکان" ویستوویانە هێرش بکەنە سەر یەکەیەکی پاسەوانی سنوور لە چاڵدێران، بەڵام بەر لەوەی سنوور ببەزێنن، کراونەتە ئامانج.
بەگوتەی عەلی ئەکبەر جاویدان، لە ئەنجامی پێکدادانەکەدا، دوو چەکداری گرووپەکە کوژراون و ژمارەیەکی دیکەشیان بریندار بوون، کە دواتر بەرەو خاکی وڵاتی دراوسێ هەڵاتوون.
فەرماندەی پاسەوانی سنووری ئێران باسی لەوەش کرد، دوای پێکدادانەکە دەستیان بەسەر چەکێکی جۆری M16، پێنج مەخزەن، دوو نارنجۆکی دەستی و جانتایەکی پێداویستیی سەربازیدا گرتووە.