گەنجێکی تەمەن ٢١ ساڵ لە یەکێک لە گوندەکانی شاری سەقز، بەهۆی تەقینەوەی مینێکی پاشماوەی جەنگی نێوان عێراق و ئێران گیانی لەدەستدا.
ڕۆژی پێنجشەممە پەیمان ڕەحمانپوور، دانیشتووی گوندی "خوڕخوڕە"، لە کاتی گەڕان لە بەرزاییەکانی دەوروبەری گوندەکەدا تووشی ڕووداوی تەقینەوەی مین بوو و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا. ئێستا تەرمەکەی بۆ پزیشکی دادوەریی سەقز گواستراوەتەوە.
ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێشتا مەترسیی مینیان لەسەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا، لە ماوەی نێوان ساڵانی 2012 تا 2025، بەگشتی 482 هاونیشتمانیی مەدەنی لەو ناوچانە بەهۆی تەقینەوەی مین و پاشماوە جەنگییەکان بوونەتە قوربانی.