بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

خولێکی فێرکاریی ڕێنووسی کوردی لە سەقز کۆتاییهات

خولێکی فێرکاریی ڕێنووسی کوردی لە سەقز کۆتاییهات
posted onDecember 14, 2025
noبۆچوون

ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤، ڕێوڕەسمێک بۆ پێشکەشکردنی بڕوانامە بە بەشداربووانی خولێکی فێرکاری رێنوسی کوردی لە شاری سەقز بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمەکە بە بەشداریی فێرخوازان و کۆمەڵێک لە خەڵکی نیشتمانپەروەی شاری سەقز بەڕێوە چوو و دەرچووانی ئەم خولە فێرکارییەی ڕێنووسی زمانی کوردی بڕوانامەیان پێشکەش کرا.

ئەم ڕێوڕەسمە لە کتێبخانەی نەشمیلانی سەقز و لەلایەن ئەنجومەنی هیوای زانستەوە بەڕێوە چووە.

ئەم خولە لە فێرکاریی ڕێنووسی کوردی لەلایەن وانەبێژ خالید عەبدوڵڵاهییەوە بەڕێوە چووە.