بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئێفی دێفرین: هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک به‌ناوی ئێران له‌ دژی ئیسرائیل ده‌سڕینه‌وه‌

ئیسرائیل
posted onJune 20, 2025
noبۆچوون

وته‌بێژی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٣٠ جۆزه‌ردان له‌ هه‌شته‌مین ڕۆژی هێرش بۆ سه‌ر ڕێژیم، وتی: "هێزه‌کانی ئیسرائیل له‌ زه‌وی و ئاسماندا له‌ هێرشبردن بۆ سه‌ر ڕێژیمی تاران به‌رده‌وامن".

ئێفی دێفرین، جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر هێزه‌کانی ڕێژیم و بنکه‌ ناوکییه‌کان کردووه‌ و وتی‌: "ڕۆژه‌کانی داهاتوو پڕن‌ له‌ شه‌ڕ و ململانێ" و "ئه‌و شه‌ڕه‌ ڕه‌نگه‌ زۆر درێژه‌ بکێشێت".

دێفرین وتویەتی: "به‌ئامانجگرتنی بنکه‌ ناوکییه‌کانی ڕێژیم درێژه‌ی هه‌یه‌ و هێرشه‌کانمان به‌ربڵاوتر ده‌که‌ین".

ناوبراو به‌ ئاماژه‌دان به‌ هێرشه‌کانی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل وتوویەتی‌: "تاران له‌ هێرشکردن به‌رده‌وامه‌ و شه‌ڕه‌که‌ یه‌کلایی نه‌بووه‌ته‌وه‌ و له‌نێوبردنی سه‌کۆ مووشه‌کییه‌کانی ڕێژیم ڕۆڵی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی هه‌یه‌".

هەروەها ڕایاگه‌یاند‌ "تا ئیستا له‌ ٧ به‌ره‌وه‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تاران ده‌که‌ین و دڵنیایین که‌ بوونی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک به‌ناوی ئێران له‌ دژی ئیسرائیل ده‌سڕینه‌وه‌".