بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دەستبەسەرکرانی شەش چالاکی مەزهەبی لە شاری مەریوان

مەریوان
posted onJune 12, 2025
noبۆچوون

 

ڕۆژی دووشەممە ١٩ی جۆزەردان، دوو چالاکی ئایینی کوردی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوەکانی زانیار ئافتابی و ئاسۆ ئەمینی، لەئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکانیان لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراونەوە و بە تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەست نییە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعات بەبێ هەبوونی هیچ بەرگەیەکی دادوەری، بە هێرشکردنە سەر ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە، سەرەڕای درووست کردنی کەشێکی ترسناک و ڤیدیۆ گرتن، دەستبەسەریان کردوون.

 بە پێی ڕاپۆرتی هەنگاو، لە یەک مانگی ڕابردوودا، چوار کەسی دیکە لە چالاکانی ئایینی کورد بە ناوەکانی زانا کەریم زادە، وریا سەجادی، قانع دەست ئەفکەن و برایەکەی عەبدولباست دەست ئەفکەن، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە لەم شارە دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.