بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

حەماس دەستدرێژی سێکسییان کردووەته سەر هەموو ئەو ژنانەی که به بارمەتەیان گرتووه

حەماس دەستدرێژی سێکسییان کردووەته سەر هەموو ئەو ژنانەی که به بارمەتەیان گرتووه
ڕەسمێک له ڕۆژی ڕەشی ٧ ئۆکتۆبەر
"له ڕۆژی ٧ ئۆکتۆبەر کۆمەلکۆژی و دەستدرێژی سێکسی به کۆمەڵ ڕوویداوه"
posted onApril 10, 2024
noبۆچوون

یەکێک له بارەمەته ئازادکراوەکان ئاشکرای کرد که تیرۆریستانی حەماس، دەستدرێژی سێکسییان کردووەته سەر هەموو ئەو ژنه ئیسرائیلیانەی که له هێرشی ٧ی ئۆکتۆبەر، بەبارمەتە گیرابوون.

رۆژنامەی "نیویۆرک‌ تایمز" له نوێترین ڕاپۆرتی خۆی باسی "میا ڕێگوا"، بارمەتی ئازادکراوی ئیسرائیلی دەکات که له هێرشی تیرۆریستی حەوتی ئۆتکتۆبەر، له لایەن تیرۆریستانی حەماس ڕفێندرابوو. ئەو بۆ دەیان ڕۆژ بارمەتەی دەستی تیرۆریستانی حەماس بوو.

"میا ڕێگوا"، ڕۆژی سێ‌شەممه، ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی، له پاڕلەمانی ئیسرائیل ئاماده دەبێت و له کومیتەی "دۆخی ژنان و یەکسانی ڕەگەزی" شایەتی لەسەر دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنانی به بارمەته گیراوی دا.

میا ڕێگوا وتی: "هەموو کچ و ژنانی به بارمەته گیراو، له لایەن تیرۆرستانی حەماس تووشی دەستدرێژی سێکسی بوونه. ئەوان هەر ڕۆژ ئەشکەنجه دەدرێن".

حەماس دەستدرێژی سێکسییان کردووەته سەر هەموو ئەو ژنانەی که به بارمەتەیان گرتووه
یەکێک له بارمەتەکانی ئیسرائیل که هەر له ڕۆژی ٧ی ئۆکتۆبەر له لایەن هێزەکانی حەماسەوه دەستدرێژی سێکسی دەکرێته سەری

میا ڕێگوا به ئاماژه کردن به پێنج هەفته پشووی پارلمان، ئەم بڕیارەی به ناعەقلانی وەسف کرد و وتی: "سەرسوڕ دەبم کاتێک دێته خەیاڵم هاوکات لەگەڵ ئازار چێشتنی دەیان بارمەتەی ئیسرائیلی، ئەندامانی پاڕلەمانی وڵاتەکەم بۆ پێنج هەفته لەگەڵ بنەماڵەکانیان دەڕۆنه سەیران".

بنەماڵەی بارمەتەکان داوایان له پاڕلەمانی ئیسرائیل کردوو پشووی ساڵانەی خۆیان بۆ کات و دەرفەتێکی دیکه بگوازنەوه و بەتەواوەتی خۆیان سەرقاڵی هەڵمەتی ئازادکردنی بارمەتەکان بکەن.

شارۆن کونیۆ، یەکێکی دیکه له بارمەته ئازادکراوەکانه و دەڵێت: "هیچ کات کۆتاییەک بۆ تیرۆر نییه. بەتایبەت تیرۆر له کاتی دەسەڵاتداری و هەبوونی حەماس، دڕندانەترین شێوه به خۆی دەگرێت".

هاوژینی شارۆن هێشتا دیلی حەماس و ئازاد نەکراوه ئەو ڕوو به پاڕلەمان دەلاڵکێتەوه و دەڵیت: "پیاوانی به بارمەته گیراویش لەبیر مەکەن".

ئەو دەڵێت: "مێردەکەم هێزی ئەژنومه و بەبێ ئەو ژیان بۆم زەحمەته، ئێوه دەبێت بگەنه ڕێکەوتنێک بۆ هەموو بارمەتەکان".

یاردان گونێن، خوێشکی یەکێکی دیکه له بارمەتەکانی ئیسرائیلیه و لەمبارە دەڵێت: "بۆ دەبێت من لێره بم و لێتان بڵالکێمەوه؟ ئێوه بۆ چی ئیزنتان داوه که دۆخی نالەباری بارمەتەکان تاکو ئێستا درێژەی هەبێت؟".

حەماس دەستدرێژی سێکسییان کردووەته سەر هەموو ئەو ژنانەی که به بارمەتەیان گرتووه
سوسانای تەمەن ٤٠ ساڵ، بارمەتەی ئازادکراوی ئیسرائیلی که بۆ یەکەم جار باس له دەستدرێژییەکانی حەماس بۆ سەر بارمەتەکانی ئیسرائیلی کرد

گوشار و ناڕەزایەتی بنەماڵەی بارمەتەکانی ئیسرائیل کاتێک زیادی کرد که "ئامیت سوسانا"ی تەمەن ٤٠ ساڵ، وەکوو یەکەم بارمەتەی ئازادکراو، باسی دەستدرێژیه سێکسییەکانی حەماس بۆ سەر ژنانی به‌بارمەته‌گیراو کرد.

هەروەها له ڕۆژانی ڕابردوو، یەکێک له تیرۆریستانی حەماس که له لایەن ئەرتشی ئیسرائیل دەستبەسەر کرابوو، دانی بەوه نا که له ڕۆژی ٧ی ئۆکتۆبەر، دەستدرێژی سێکسی کردووه بەسەر ژنێکی ئیسرائیلی له خانووی خۆیدا. ئەو وتی: "شەیتان لەو کات و ساته بەسەرم زاڵ ببوو و نەمزانی چی دەکەم".

مانگی ڕابردوو، ڕێکخراوی نەتەوه یەکگرتووەکان له دوا ڕاپۆرتی خۆی لەسەر هێرشی تیرۆریستی ٧ی ئۆکتۆبەر ڕایگەیاند: "هەموو بەڵگەکان سەڵمێنەری ئەم ڕاستییەن که هێزەکانی حەماس بارمەتەکانیان ئەشکەنجه کردووه و دەستدرێژی سێکسییان کردووەته سەریان".

ئەم ڕێکخراوه له کۆتایی ڕاپوۆرتەکەیدا دەڵێت: "له ڕۆژی ٧ ئۆکتۆبەر کۆمەلکۆژی دەستدرێژی سێکسی به کۆمەڵ، ڕوویداوه".