بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

فەریبا بەلوچ، چالاکی مافی مرۆڤ، خەڵاتی نێونەتەوەیی "ژنانی بوێری ٢٠٢٤"ی بەدەستهێنا

فەریبا بەلوچ، چالاکی مافی مرۆڤ، خەڵاتی نێونەتەوەیی "ژنانی بوێری ٢٠٢٤"ی بەدەستهێنا
کات و ساتی پێشکەشی کردنی خەڵاتی ژنی بوێر به خاتوو فەریبا بەلوچ
posted onMarch 5, 2024
noبۆچوون

له ڕێوڕەسمێکی تایبەیت له کۆشکی سپیدا به ئامادەبوونی جیل بایدن، هاوژینی سەرۆککۆماری ئەمریکا و ئانتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاته، خەڵاتی نێونەتەوەیی ژنانی بوێری ٢٠٢٤، پێشکەش به فەریبا بەلوچ کرا. ئەو وەکوو چالاکی مافی ژنان و پارێزەری مافی نەتەوەی بەلوچ ناسراوه.

ڕێڕەسمی ئاماژەپێکراو له روژی دووشەممه، ١٤ی ڕەشەمه، بەڕێوهچوو و فەریبا بەلوچ له چەند وتەیەکدا ئاماژەی بەو ڕاستییه کرد که "ئەو وەکوو نوێنەری هەموو ژنانی بوێری بەلوچستان و ئێران" بەشداری ئەم کۆڕبەندەی کردووه و وتی: "من له بەلوچستان وەکوو مامۆستایەک خزمەتم دەکرد که هاتمه بەریتانیا له بواری مافی مرۆڤ درێژەم به خەباتی خۆم دا".

بەلوچ له درێژەی قسەکانی وتی: "ئامانجی من ئەوه بوو ببمه دنگی ژنان و پیاوانی بەلوچ که دەیان ساڵه تووشی ئازاری دووقات کراون، دەیان ساڵه سەرکوت دەکرن تەنیا و تەنیا به بۆنەی بەلوچ بوون و ژن بوون. من ئەمڕۆ هەست به خەم و پەژاره دەکەم لە هەمبەر ئەو هەموو ژنه که تەنیا به هۆی داوا کردنی مافەکانیان، لەلایەن حکومەتی چەوسێنەری ئێران، دەگیریێن و دەکوژریێن".

ئەم چالاکوانه بەلوچه هەروەها وتی: "ئەم خەڵاته بۆ هەموو ئەو ژنانەیه که بوونەته نموونه، ئەم خەڵاته بۆ ماهو بەلوچه که لەهەمبەر ئەو دەستدرێژیه سێکسیه، بێدەنگ نەما".

فەریبا بەلوچ له بەشێکی دیکه له قسەکانی شادمانی خۆی دەردەبڕێت و ودەڵێت: "بوومەته دەنگی ماهوو و سەدان و هەزاران ژنی دیکه، هێشتا ڕێگایەکی دوور و درێژمان لەبەردەمه بۆ کوتایی هێنان بەو هەموو زۆڵم و زوره دژ به نەتەوەکانی و کەمینه ئایینیەکان".

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی هەینی، ١١ ڕەشەمەی ٢٠٢٤ی هەتاوی، بە بڵاوکردنی ڕاگەیندراوێکدا، فەریبا بەلوچی وەک یەکێک له ١٣ براوەی خەڵاتی ژنانی بوێر ناوبرد و زیادی کرد: "ئەو به ڕوونی باس لە مافی ژنان و قەیرانی مافی مرۆڤ له سیستان و بەلوچستان که بەتەواوەتی لەژێر چەپوکی تاوانکاری ئێرانه و ڕووبەڕووی ئێعدام و هاڵاواردنی سیستەماتیک بووه، دەکات".