بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕاپۆرت/ دوای هەڵبژاردنەکان تەنیا ڕووڕەشی ماوه بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران

دوای هەڵبژاردنەکان تەنیا ڕووڕەشی ماوه بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران
کەمتر له سەدا ١٥ی خەڵک دەنگیان داوه
posted onMarch 3, 2024
noبۆچوون

به تێپەڕبوون له ڕۆژی هەڵبژاردن، ١١ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی، و بڵاو بوونی هەزاران ڕەسم و ڤیدئو له تۆڕه کۆمەڵایەتییەکان و هەروەها شایەتی شایەتحاڵان و تەنانەتی دان پێدانانی حکومەت، ئەو ڕاستییه دەرکەوت که ئاست و ڕێژەی بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی ئیران زۆر لەوه سەرتر بوو که تەنانەت هێزه ئۆپزیسیونەکانی ئێران چاوەڕوانیان دەکرد. له زۆر شوێن، خەڵک تەنانەت یەک دەنگیشیان نەدابوو.

بۆ وێنه ڤیدیۆیەک له تۆڕه کۆمەڵایەتییەکان دەست به دەست دەسوڕا که یەکێک لە بنكەكانی دەنگدانی هەڵبژاردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری "چابەهاری سەر به پارێزگای سیستان و بەلووچستانی نیشان دەدا کە له کاتی کردنەوەی سندوقی دەنگدان تەنانەت یەک دەنگیشی تێدا نەبوو.

بەپێی ئاماری فەرمی حکومەت، ٦١ ملیون و ١٧٢ هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەبووه و لەم کەین وبەینەدا، ئاژانسی هەواڵی "تسنیم" سەر به سپای تیرۆریستی پاسداران، بانگەشەی بەشداربوونی ٢٥ میلیون کەسی دەکات. بێ‌شک ئەم ئاماره زۆر دووره له ڕاستی.

بەڵام ئەگەریش ئێمه خاڵی پێوەرەکەمان لەسەر ئامار حکومەت دابینین دەبێ بۆ هەڵسەنگاندنیشی ئاوڕ بدەینه قسەکانی ڕێبەرانی کۆماری سێدارەی ئیسلامی. هەر لەم پەیوەندییەدا، عەلی خامنەی، له وتارێکی نوێژی هەینی له ساڵی ١٣٨ لەبارەی هەڵبەژاردنی له ئەوروپا دەڵێت: "شەرمەزاریه بۆ نەتەوەیەک که ئاستی بەشداری له هەڵبژاردنەکانی له سەدا ۳۵ و لەسەدا ۴۰. ئەمه نیشاندەری ئەوەیه که خەڵک نه متمانەیان به سیستەمی سیاسیەکەیان هەیه و نەک باوەڕیان پێی هەیه".

دوای هەڵبژاردنەکان تەنیا ڕووڕەشی ماوه بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران
له ناوچەەی پاوە و جوانڕۆ و سەلاو باوەجانی کەمتر له سەدا هەشتی خەڵک دەنگیان داوه

که وابوو هەر به پێی داتا و دەیتاکانی حکومەت و هەر بەپێی لێکدانەوەی ڕێبەرانی پلە یەکی کۆماری ئیسلامی لەبارەی ئەو ئاسته له بەشداری کردن، گەلانی ئێران نه باوەڕیان به کۆماری ئیسلامی هەیه و نەک متمانەیان به سیستەمی زاڵ بەسەر وڵاتەکەیان هەیه.

بەڵام ئەگەر ئاوڕ بدەینه ڕێژەی ڕاستەقینەی بەشداری له هەڵبژاردنەکانی دوانزەهەمین خولی مەجلیسی شورای ئیسلامی و شەشمین خولی خوبرگانی ڕێبەری، تێدەگەین که ڕێژەی بەشداری کردنەکان کەمتر له سەدا پانزده بووه. هەر لەم بارەوه دووباره باشتر سەیری ئامارەکانی حکومەت و وتەکانی بەکرێگیراوەکانیان بکەن.

به پێی ڕاپۆڕتێک له ئاژانسی هەواڵی "مهر"، ئاستی بەشداری خەڵک له تاران، پایتەختی ئێران تەنیا لە سەدا ٢٤ بووه له کاتێک عەلی ئەکبەر ڕائفی‌پوور، یەکێک له ئەندامانی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای تیرۆریستی پاسداران، له ئکاونتی تایبەتی خۆی له ئیکس نووسی: "بەپێچەوانەی هەموو هەوڵەکان بۆ بایکۆتی هەڵبژاردن و بانگەشه بۆ بەشداری له سەدا ٩ بۆ تاران، ئێستا هەواڵم پێگەیشتووه که لەسەدا ١١ی خەک بەشداری پرۆسەی دەنگدان بوونه".

ئەو ڕێژەیه که ڕائفی‌پوور ڕیدەگەینێت نیوەی ئاماری دەزگای ڕاگەیاندنی حکومەته که وا بێت نیوەی ئاماری گشتیی ڕاگەیندراو دەبێ ڕچاو بکەین، یانی له سەدا ٤٠ نا بەڵکوو لەسەدا ٢٠ له سەرانسەری ئێران بەشداری دەنگدانیان کردووه. ئەمەش لێکدانەوەی ئامارەکان به‌پێی وتەکانی ڕاگەیاندن و مۆرەکانی ئیتلاعات.

ئاژاوه ساز بکەو و زاڵ بە لەسەریان

یەکێک له سیاسەتەکان هەره کۆنی حکومەتەکانی ئێران دژ به گەڵانی چەوسێندراوی ناوچه، سازکردنی ئاژاوه و دووبەرەکی و دوژمەنی له نێوانی نەتەوەکان بووه. بۆ وێنه چ حکومەتی شا و چ حکومەتی ئیسلامی هەموو هەوڵی خۆی بۆ قووڵ کردن و چێ کردنی دوژمەنی له نێوان کورد و تورک داوه.

بایکۆتی هەڵبژاردن
سەرکەوتنی هەڵمەتی بایکۆتی هەڵبژاردن، سەرکەوتنێک بێ‌وێنه بووه بۆ گەلانی ئێران

هەڵبژاردنەکان هەموو کاتێک دەرفەتێک بووه بۆ حکومەتەکانی ئێران تا لەو ڕێگایه ئاژاوه و دووبەرەکی له نێوان کورد و تورک چێ بکەن. ئەم خولەش بێ‌بەری نەبووه لەم سیاسەته بۆیه "ئاڵان"، یەکێک له خوێنەرانی و لایەنگرانی "ئاواتودەی" له نووسینێکی کورد ئاوڕێک لەم بابەته دەدات دوور نییه له ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکەمان و له ڕاستیدا تەواوکەری ئەوەیه:

پاش هاتنه سەرکاری کۆماری ئیسلامی ئێران، به مەبەستی کێشە سازکردن له نێوان تورک و کورددا، زۆربەی پێگەکانی نییزامی، ئەمنیی، ئیداری و... ئەو پارێزگاییەی به تورکەکان سپارد، سیاسەتێک که تا ئێستاش بەردەوام بووه. له ئەمڕۆشدا به دیاری کردنی نوێنەره کوردەکان، سێ ئامانجی هەیه:

١- پەرەپێدان و قووڵ کردنی کێشەی نێوان تورکەکان و کوردەکان.

٢- به تەواوی ئێران و هەروەها ڕای گشتی بڵێت که کورد ئەو هەڵبژاردنەیان بایکۆت نەکردوه، لەکاتێکدا بەپێ وێنه و ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان، له شارەکانی کوردستان کەمترین بەشداری له هەڵبژاردنەکاندا کرا.

٣- بەرگری له پرۆژەی ئازەرییەکان که بووەته هۆی دڵەڕاوەکی نۆکەرانی خامنەیی و به قوربانیکردنی کوردەکان دەیەوێت بەسەر ئەو ترسەدا زاڵ بێ!

لە کاتی رێکخستنی ئەو پیلانەی ڕژێم، کورد دەبێت وەکوو هەمووکات هەستیارانە هەڵسوکەوت بکات.