بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

نمایش کردنی مەم و زینی ئەحمەدی خانی بە شێوەی ئۆپێرا

نمایش کردنی مەم و زینی ئەحمەدی خانی بە شێوەی ئۆپێرا
AvaToday caption
posted onMay 18, 2023
noبۆچوون

بۆ یەکەمین جار ئۆپێرای کوردی لە جیهاندا لە شاری ڤیسبادن لەوڵاتی ئاڵمان، پێشکەش دەکرێت.
ماڵپەری staatstheater بڵاوی کردووەتەوە: "مەم و زین پڕۆژەیەکی گەورە و مێژووییە کە بۆ یەکەمجار لە مێژووی مۆسیقادا ئۆپێرایەک بە زمانی کوردی نمایش دەکرێت کە تەنها پەرەپێدانی پارچەیەکی نوێی بۆ شانۆی مۆسیقایە کە پەیوەندی بە گەلی کوردەوە هەیە".
مالپەرەکە دەشڵێت: "بنچینەی ئۆپێراکە داستانێکی کۆتایی سەدەی ١٧یە٠ مەم و زین لە نووسینی شاعیری کورد ئەحمەدی خانی بە ٢ هەزار و ٦٥٥ بەیت چیرۆکێکی خۆشەویستی دەگێڕێتەوە، کە ڕەوتی کارەسات بارەکەی ڕۆمیۆ و جولیەت دەهێنێتەوە یاد کە لە شوێنی خۆیدا بەشێک لە گەنجینەی ئەفسانەیی یادەوەری کولتووری کورد ئەژمار دەکرێت.
لەم بەرەهەمەدا سێم ئیدیز کە لە لای ئاوازدانەری بەناوبانگی هۆڵەندی لویس ئەندریسنەوە فێری پیشەکەی بووە، خۆی ئاراستەی مۆدێلی ئۆپێرا ڕۆمانسیەکە کردووە."