بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

 بانگهێشتى مامۆستا فەتحوڵا ڕۆستەمى بۆ دادگاى تایبەتى ڕۆوحانیەتى ورمێ

 بانگهێشتى مامۆستا فەتحوڵا ڕۆستەمى بۆ دادگاى تایبەتى ڕۆوحانیەتى ورمێ
AvaToday caption
posted onApril 29, 2023
noبۆچوون

•  دوێنێ پێنجشەممە ٧ى بانەمەڕ، مامۆستا فەتحوڵا ڕۆستەمى، ئیمامى هەینى و جەماعەتى گوندى "مەراغان"ـى سەردەشت، بانگهێشتى دادگاى تایبەتى ڕۆوحانیەتى ورمێ کراوە.
•  سێشەممە ٢٥ى بەفرانبارى ١٤٠١ى هەتاوی، مامۆستا فەتحوڵا ڕۆستەمى بۆ هاوکارى بوومەلەرزەلێدراوانى شارى خوی، چووبووە ئەو شارە.
•  بەڵام لە گەڕانەوەى و لە دەروازى شارى ورمێ بە حوکمى نادادپەروەرانى قەزایی کۆمارى ئاخوندى، لە لایەن هێزە تیرۆریستەکانەوە دەستبەسەر کرا.
•  دووشەممە ١٥ى ڕەشەممەى ١٤٠١ى هەتاوی، ئەم مامۆستا ئاینییە بە دانانى وەسیقە و بارمتە و بە شێوەى کاتى لە زیندانى ورمێ ئازاد کرابوو.
•  تۆمەتەکانى ئەم مامۆستا ئایینییە، تا ئێستا تۆمەتەکانى دیار نین و کەس نازنێت بە تۆمەتى چى دەستگیر کراوە.
•  بەڵام قسە لەوە دەکرێت کە لەبەر ئەوەى ئەم مامۆستا ئایینییە لە بەرەى خەڵکە و لە قازانجى خەڵک و دژ بە دەسەڵاتى دیکتاتۆر قسە دەکات، هەوڵى ئازاردان و گرتنى دەدرێت!