بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کارەسات لە ڕێگەى هەورامان.. جادەکان بوونەتە کوشتارگەى هاووڵاتیان

کارەسات لە ڕێگەى هەورامان.. جادەکان بوونەتە کوشتارگەى هاووڵاتیان
AvaToday caption
posted onApril 29, 2023
noبۆچوون

 لە جادەی کامێران بۆ پاڵنگانی هەورامان کارەساتى هاتوچۆ دروست بوو و بە هۆیەوە چەندین کەس گیانیان لەدەست دا و بریندار بوون

•  بەیانی پێنجشەممە ٧ی بانەمەڕ ، لە جادەی کامێران بۆ پاڵنگانی هەورامان، ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕووی دا.
•  لە ڕووداوەکەدا مینوبوسێک و بارهەڵگریک لە یەکتریان داوە.
•  باس لەوە دەکرێت ١٠ کەس بریندار بوونە و ٦ کەسیش گیانیان لە دەست داوە.
•  مینیبووسەکە لە مەریوانەوە بەرەو کامێران ڕۆیشتووە.
•  لە کاتى ڕووداوەکە دەمودەست ٥ کەس گیانیان لەدەست داوە.
•  کەسێکی دیکەش لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.
•  شۆفێری بارهەڵگر و مینیبووسەکە، هەردووکیان گیانیان لە دەست داوە.
•  سێ کەس لە بریندارەکان زوو گەیێنراوەنەتە نەخۆشخانەی کامێران و دووانیان نەشتەرگەرییان بۆ کراوە.
•  لەو ٦ هاووڵاتییەی کە گیانیان لەدەست داوە، دووانییان خەڵکی گوندی بێسارانن و یەکێکیان خەڵکی گوندی تفێن و یەکێکى دیکەیان خەڵکی گوندی بارام‌ئاوای سەر بە سەوڵاوا و دوو کەسیشیان خەڵکی جوانڕۆن.