بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سەرەتای شەپۆلێکی نوێی لەسێدارەدان لە زیندانی قزلحەسار

سەرەتای شەپۆلێکی نوێی لەسێدارەدان لە زیندانی قزلحەسار
AvaToday caption
posted onApril 20, 2023
noبۆچوون

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران، بەرپرسی زیندانی قزلحەسار بە زیندانیانی ڕاگەیاندووە: لە ڕۆژی پێنجیمانگی گوڵانەوە شەپۆلێکی نوێی لەسێدارەدان لەم زیندانەدا دەست پێ دەکات.

بەگوێرەی ژمارەی لەسێدارەدانەکانی ساڵی ڕابردوو کە بەلایەنی کەمەوە گەیشتە دوو کەس لە ڕۆژێکدا، ئەم هەواڵە بووەتە هۆی نیگەرانی لەنێو زیندانیان و بنەماڵەکانیان.

ئەم زیندانە یەکێکە لە زیندانە قەرەباڵغەکانی ئێران و ژمارەی ئەو زیندانیانەی بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر و کوشتن لەم زیندانەدا حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، زۆرە.

لە ساڵی ١٣٩٧ـەوە ژمارەی زیندانیانی حوکمدراو بە سێدارە لەم زیندانەدا بە ١٠٠٠ کەس مەزەندە دەکرێت. ئێستاش ژمارەیەکی زۆر لەو زیندانیانەی تێدایە!