بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕۆیتەرز: کۆماری ئیسلامی سوودى لە فریاکەوتنی بوومەلەرزەلێدراوان وەرگرتووە بۆ ناردنی چەک بۆ سوریا

ڕۆیتەرز: کۆماری ئیسلامی سوودى لە فریاکەوتنی بوومەلەرزەلێدراوان وەرگرتووە بۆ ناردنی چەک بۆ سوریا
AvaToday caption
posted onApril 12, 2023
noبۆچوون

بەپێی ڕاپۆرتێکی تایبەتی ڕۆیتەرز کە پشتی بە سەرچاوەکانی سوریا، ئێران، ئیسرائیل و ڕۆژئاوا بەستووە، کۆماری ئیسلامی بۆ ناردنی چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ ڕژێمى سوریا و هێز و میلیشیا تیرۆریستییەکانى خۆی، ڕێگەیەکى ستراتژیکی گرتووەتە بەر کە ئەویش لە ڕێگەى ناردنى ئەو هاوکاریانەوەیە کە بۆ بوومەلەرزەلێدراوانى سوریەى ناردووە.

 

ئەم سەرچاوانە بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە کە ئامانج لەم کارەى کۆمارى ئیسلامى، بەهێزکردنی بەرگری ڕژێمى ئاخوندەکانە دژی ئیسرائیل لە سوریا و هەروەها بەهێزکردنی بەشار ئەسەدیش.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، دوای بوومەلەرزەکەی مانگی ڕێبەندانی ڕابردوو کە لە باکوری سوریا و تورکیاى دا، سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئێرانەوە بۆ فڕۆکەخانەکانی حەلەب، دیمەشق و لازقییە لە سوریا ئەنجام دراوە و ئەم گەشتانەش نزیکەى حەوت هەفتە بەردەوام بوون.

دوو سەرچاوەی شارەزای ناوچەیی و سەرچاوەیەکی هەواڵگری ڕۆژئاوا ڕایانگەیاندووە کە؛ ئەم پێداویستیانە بریتی بوون لە کەرەستەی پێشکەوتووی پەیوەندی و پاتری ڕادار و پارچەی یەدەگی پێویست بۆ نوێکردنەوەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوریا کە هەمووى پێویستن لە شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتەدا و دژایەتیکردنى ئیسرائیل.