بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئیسرائیل لێوارەکانى غەزەى بۆ کۆمارى ئاخوندى و گرووپە تیرۆریستییەکانى ناوچەکە کردە دۆزەخ

 ئیسرائیل لێوارەکانى غەزەى بۆ کۆمارى ئاخوندى و گرووپە تیرۆریستییەکانى ناوچەکە کردە دۆزەخ
AvaToday caption
posted onApril 7, 2023
noبۆچوون

 بەرەبەیانى ئەمڕۆ، سوپاى ئیسرائیل هێرشى کردە سەر بارەگا و بنکە و کۆگاکانى تەقەمەنى سوپاى قودسى پاسدارانى تیرۆریست و میلیشیا تیرۆریستییەکانى سەر بە کۆمارى ئاخوندى واتە حەماس و حیزبوڵا.

  لەم هێرشەدا، جگە لە تەقاندنەوەى دوو تۆنێلى ژێرزەمینیی تیرۆریستەکانى حەماس لە لێوارەکانى غەزە، دوو ناوەندى بەرهەمهێنانى چەک و تەقەمەنى حەماسیش تەپێنرانەوە.

  لە وەڵامی هێرشە ئاسمانییەکەى ئیسرائیل بۆ غەزە، چەند ڕاکێتێک نران بە شارە سنوورییەکانى ئیسرائیلەوە، بەڵام لە ڕێگەى سیستەمى ئاسمانییەوە تەقێنرانەوە.

 

 دواى کۆبوونەوەى کابینەى ئەمنیى ئیسرائیل، وەزیرى بەرگرى ئەو وڵاتە لە تویتێک نووسى:

  تەشکیلاتی سەربازى ئیسرائیل لە هەموو بوارێک ئامادەى تەواوە.

  دەزانین چۆن وەڵامى هەر هێرشێک بدەینەوە.

 

 نەتانیاهۆش گوتى: وەڵامى ئیسرائیل بۆ هێرشەکانى دوژمن، گورزێکى کوشندە دەبێت بۆ سەریان!