بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پەرلەمانى بەریتانیا گەمارۆى خستە سەر دوو بەرپرسى داد و ڕۆژنامەنووسێکى لێپرسەرەوەى ئیتلاعات

پارلمان بریتانیا دو مقام قضایی و یک بازجوخبرنگار ایرانی را تحریم کرد
posted onDecember 13, 2021
noبۆچوون

ئاڤاتودەى

پەرلەمانى ئەرووپا بە ڕاگەیاندنى پێرستێکى ١٣ کەسە لە پێشێلکارانى مافى مرۆڤ، باسى گەمارۆخستنە سەر سێ کەسى سەر بە دەزگاى دادوەرى و ناوەندە ئەمنیەتییەکانى کۆمارى ئیسلامى کرد.

به پێى ڕاپۆرتى ئاڤاتودەى، کریس برایانت ـى ئەندام پەرلەمانە بەریتانیا، لە گوتارێکى ڕۆژى چوارشەممە ١٧ى سەرماوەز، سەرەڕاى ڕاگەیاندنى پێرستێکى ١٣ کەسى لە پێشێلکارانى مافى مرۆڤ، ناوى دوو کەسى دەزگاى دادوەریی کۆمارى ئیسلامى و ڕۆژنامەنووسێکى لێپرسەرەوەى ئیتلاعات کرد.

لە نێو پێرستەکەدا، ناوى غولامڕەزا زیایی سەرۆکى پێشووى زیندانى ئەوین، عەلى قەناعەتکار جێگرى دادوەرى تاران و لێپرسەرەوەى پێشووى دادوەرى ئەوین و عەلى ڕەزوانى ڕۆژنامەنووس ـ لێپرسەرەوە دەبینرێن کە گەمارۆکانى بەریتانیایان بەسەردا دەسەپێنرێت.

غوڵامڕەزا زیایی سەرۆکى پێشووى زیندانەکانى ئەوین و ڕەجایی شارى کەرەج، دەستى هەبووە لە لێدانی ژمارەیەکى زۆر لە زیندانیان و ئازار و ئەزیەتى ڕۆحى و جەستەیی و سەپاندنى هەندێک سزاى بێ وێنەى نائینسانى لەسەر زیندانییەکان.

عەلى قەناعەتکاریش بەرپرسى پێشووى دادوەرى ئەوین و سەرۆکى ئێستاى دادوەرى مادەى هۆشبەر، لێپرسەرەوەى کەیسى هەندێک لە هاووڵاتییە دوو پاسپۆراتییەکانى وەک نزار زکا و فەریبا عادل خواه بووە.

عەلى ڕەزانى، لێپرسەرەوە ـ ڕۆژنامەنووسى تەلەڤزیۆنى کۆمارى ئیسلامى کە دەستى هەبووە لە ددانپیانانى ناچارى زیندانییانى سیاسى وەک ڕوحوڵا زەم و مریەم مۆمبینى هاوسەرى کاووس سەید ئیمامى.