بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

تایبەت بە ئاڤاتودەى: لەقاودانى تۆنێلى کۆگاى چەک و کەرەستەى مووشەکیى وەزارەتى بەرگرى لە قەزوین

تایبەت بە ئاڤاتودەى: لەقاودانى تۆنێلى کۆگاى چەک و کەرەستەى مووشەکیى وەزارەتى بەرگرى لە قەزوین
AvaToday caption
posted onDecember 4, 2021
noبۆچوون

بە پێى بەدواداچوون و زانیارییە دەستکەوتووەکانى ئاڤاتودوەى لە قەزوینەوە، ئاڤاتودەى چەندین وردەکارى و زانیارى تایبەتى لەسەر تۆنێلى ئەنبار و کۆگاى چەک و کەرەستەى مووشەکى وەزارەتى بەرگرى و هەروەها پادگانێکى نهێنى دەست کەوتووە.

 

بە پێى ڕاپۆرتى ئاڤاتودەى، وێنە و شوێنگە جوگرافییەکان و نەخشەکانى تونێلى کۆگاى چەکى مووشەکى، نیشان دەدات کە دەروازەکەى لە نێو پادگانى فێرکارى و ڕاهێنانى کۆمەڵەى بەرهەنگى باباییە لە نزیک گوندى یانس ئاباد. بە پێى ئەم ڕاپۆرتە، یەکێک لە دەروازەکانى دەرچوون لەم ئەنبارە نهێنییەى مووشەک لە باشوورى گوندى میان کوه نەگەیشتوو بە شارستانى ئابیک هەڵکەوتووە.

سەرچاوەکەى ئاڤاتودەى لە قەزوینەوە ئاشکراى کرد کە ئەم شوێنە چەک و چۆڵى پادگانى ئابیکیشى تێدایە کە لە نێو شاخەکەوە هەڵکۆڵدراوە و بەرینییەکەى هێندە گەورەیە کە دەکرێت لۆری و بارهەڵگرى گەورە بە ئاسانى پێیدا هاتوچۆ بکات. بە پێى قسەى دانیشتووانى خۆجێی، وەزارەتى بەرگرى هەموو زەوی و شاخەکانى ناوچەکەیانى بە زۆر دەستبەسەردا گرتووە و کردوویەتییە ناوچەى مەمنووعە و یاساغ.

سەرچاوەکەى ئاڤاوتودەى باسى پادگانێکى نهێنى وەزارەتى بەرگریشى کردووە کە کەوتووەتە نزیک گوندێک بە ناوى فالیزان کە سەر بە قەزوینە. دەگوترێت، لە کاتێکدا کە یەکێک لە ناوەندەکانى چوونە نێو تونێلە نهێنییەکەى چەک و چۆڵ و مووشەکى وەزارەتى بەرگرى لەم پادگانەیە، کەچى هیچ ناو و نیشانێکى لەسەر نەخشە تۆمار نەکراوە و بە نهێنى هێڵدراوەتەوە.

بە پێى ڕاپۆرتە دەستکەوتووەکان، هەموو ئەم ناوچەیە لە ژێر کۆنتڕۆڵى کەسانى سەربازى و جل شەخسییەکانى وەزارەتى بەرگریدان و هاتوچۆ بە ئاسانى ڕێگەپێدراو نییە و زۆر پارێزراوە.

تۆنێل ١

تونێل ٢

تونێل ٣