بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

شارەدارى کەربەلا تیرۆر کرا

شارەدارى کەربەلا تیرۆر کرا
AvaToday caption
posted onAugust 10, 2021
noبۆچوون

عەبیر سەلیم سەرۆکى شارەوانى کەربەلا کە ئەندازیارە، لە ناوچەى "الحر"ى ئەو شارە تەقەى لێ کرا و بەسەختى بریندار بوو.

 

سەرۆکى شارەوانى کەربەلا کە دەستى بە چاکسازى و پڕۆسەى نەهێشتن و پووچەڵکردنەوەى داگیرکردن و بنیاتنانى زیادەڕۆ لە ناوچەی معمەلچی پارێزگاى کەربەلا کردبوو، تەقەى لێ کرا و چەندین گوللە بەر پشت و سکی کەوت و لەگەڵ کەسێکی یاوەری برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران، بەڵام لەبەر سەختى برینەکەی لە نەخۆشخانە گیانى لەدەستدا.

تا ئێستا تەقەکەرەکە دەستبەسەر نەکراوە و پۆلیسى کەربەلا گوتوویەتى کە هەڵاتووە و ئێستا ئەوان بە دوایەوەن بۆ ئەوەى بکوژەکە دەستبەسەر بکەن.

لە عێراقى بن دەستى کۆمارى ئیسلامى، کەسانى چالاکڤان بەتایبەت چالاکڤانى خۆپێشاندانەکان و مەدەنى و ڕۆژنامەنووسى و ئێستاشى لەگەڵدا بێت، بەرپرسانى خاوەن پێگە و خۆشەویست لە نێو خەڵک و دژە گەندەڵى و چاکساز، لە لایەن میلیشیا شێعییەکانەوە دەڕفێنرێن و دەکوژرێن و لە ماوەى ڕابردوودا چەندین چالاک کوژراون.