دژبەیەکبوونی زانیارییەکان لەبارەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و ئێران
لە کاتێکدا گرژییە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا ڕوو لە زیادبوونن، هەواڵی دژبەیەک دەربارەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و ئێران بڵاوکرانەوە.
لە کاتێکدا گرژییە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا ڕوو لە زیادبوونن، هەواڵی دژبەیەک دەربارەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و ئێران بڵاوکرانەوە.
هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی کوردی دانیشتووی شاری مەڵگشایان لە پارێزگای ئیلام دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
تۆم کاتن، سیناتۆری کۆماری لە ویلایەتی ئارکانزاس، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز" هۆشداریدا، واشنتن و هاوپەیمانەکانی هەرگیز ڕێگە بە تاران نادەن "جبەخانەیەکی گەورەی مووشەکی" پەرەپێبدات کە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بێت بۆ سەر خاکی ئەمریکا.
حکومەتی ئیتالیا ڕۆژی هەینی بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە، داوای لە هاووڵاتییانی کرد بە زووترین کات ئێران جێبهێڵن و هۆشداریشی لە گەشتکردن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا.
لە کاردانەوەیەکی توونددا بەرامبەر لێدوانەکانی ڕەزا پەهلەوی، هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند، دیدگای کوڕی دوایین شای ئێران بۆ داهاتووی وڵات، درێژەپێدەری هەمان سیاسەتی "سەرکوتکاری و فاشیزمی" ڕێژیمەکانی ڕابردوو و ئێستای تارانە و هیچ جیاوازییەکی بنەڕەتییان لەگەڵ یەکدی نییە.
دامودەزگا ئەمنییەکانی ئێران گوشارێکی توندیان بۆ سەر کۆچەرییەکانی ناوچەی "دەشتی گەرمسێر" لە پارێزگای کرماشان دەستپێکردووە و فەرمانیان پێکردوون دەستبەجێ زێدی خۆیان چۆڵ بکەن.
هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاران و چەند شارێکی رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ هاونیشتمانی کوردیان دەستبەسەر کردووە، کە یەکێکیان زیندانییەکی سیاسیی پێشووە و بە توندوتیژی براوەتە شوێنێکی نادیار.
رۆژی چوارشەممە، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، سعوودیە پلانێکی بۆ زیادکردنی خێرای بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت داڕشتووە. ئەم هەنگاوە وەک ئامادەکارییەکە بۆ هەر پەککەوتنێک لە گەیشتنی وزە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەگەر بێتو ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران.
ڕەزا پەهلەوی، شازادەی پێشووی ئێران، لە کاردانەوەیەکی تونددا بەرامبەر ڕاگەیاندنی "هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران"، ئەو لایەنانەی بە "کۆمەڵێک گرووپی جوداخواز" ناوبرد کە بانگەشەی "بێبنەما و پووچ" دەربارەی یەکپارچەیی خاکی ئێران دەکەن.
بەرپرسانی زانکۆی سەنعەتیی شەریف لە تاران ڕایانگەیاند، ژمارەیەک خوێندکاریان بەهۆی تێوەگلانیان لە ئاڵۆزییەکان لە چوونە ژوورەوە بۆ نێو زانکۆ قەدەغە کردووە.<