بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هێزەکانی ئەمریکا دەستیان بە گەمارۆی دەریایی بەندەرەکانی ئێران دەکەنەوە

posted onJuly 14, 2026
noبۆچوون

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (CENTCOM) رایگەیاند، لەسەر فەرمانی سەرۆکی وڵاتەکە، هێزەکانیان گەمارۆی سەر ئەو کەشتییانە دەستپێدەکەنەوە کە دەچنە ناو بەندەرەکانی ئێران یان لێیانەوە دەردەچن.

ترەمپ پەیامێک ئاڕاستەی خەڵکی ئێران دەکات

posted onJuly 14, 2026
noبۆچوون

دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی خێرا دەکاتە سەر ئێران و لە هەمان کاتدا پەیامێک ئاراستەی گەلی ئەو وڵاتە دەکات کە ئەمریکا ئامادەیە هاوکارییان بکات.

لە لێدوانێکی نوێدا، دۆناڵد ترەمپ بە ڕاشکاوی هۆشداریی داوە کە ئەمشەو و سبەینێ هێرشی توند دەکەنە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران.

بەریتانیا دەڵێت سوپای پاسدارانی ئێرانی دەخاتە لیستی تیرۆرەوە

posted onJuly 14, 2026
noبۆچوون

حکومەتی بەریتانیا ئەمڕۆ دووشەممە بەفەرمی رایگەیاند سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەخاتە لیستی تیرۆرەوە؛ ئەم هەنگاوەش گرژییە دیپلۆماسییەکانی نێوان لەندەن و تاران توندتر دەکاتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، "هەر جۆرە پاڵپشتییەک بۆ سوپای پاسداران، قەدەخە دەکرێت."

سەباح وەڵەدبەیگی چالاکوانی ژینگەی خەڵکی پاوە دەستگیر و چارەنووسی نادیارە

posted onJuly 14, 2026
noبۆچوون

بە تێپەڕبوونی نزیکەی دوو هەفتە بەسەر دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی «سەباح وەلەدبەیگی»، هاووڵاتیی خەڵکی پاوە، مامۆستای خانەنشینکراو، چالاکی ژینگەپارێزی و بەرپرسی گرووپی شاخەوانیی «نوور» و گواستنەوەی بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکان لە کرماشان، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نیی

سوپای ئەمریکا: کۆتاییمان بە شەپۆلێکی نوێی هێرش دژ بە ئێران هێنا

posted onJuly 14, 2026
noبۆچوون

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا 'سێنتکۆم' ڕایگەیاند، شەپۆلێکی نوێی هێرش بۆ سەر چەندین ناوچەی جیاوازی ناوخۆی ئێران ئەنجامدرا، بەمەبەستی پەکخستنی تواناکانی تاران لە هێرشکردنە سەر کەشتیوانیی نێودەوڵەتی لە گەرووی هورمزدا، جەختیش لەوە دەکاتەوە، "ئێران کۆنترۆڵی ئەم گەرووە ناکات."

لە سیدەکان پاسەوانی سنووری ئێران شوانێک دەڕفێنن

posted onJuly 12, 2026
noبۆچوون

لە کوێستانەکانی خنێرە لە سنووری سیدەکان، هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران شوانێکی تەمەن 27 ساڵانیان بە ناوی ڕێباز سلێمان ڕفاندووە و هاوکات 850 سەر مەڕ و ماڵاتی خێزانەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

ئێران بە مووشەک و درۆن هێرشی کردە سەر پێنج وڵات

posted onJuly 12, 2026
noبۆچوون

ئێران زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر بەحرەین، قەتەر، ئیمارات، کوەیت و ئوردن ئەنجام دەدات و سوپای پاسدارانیش هۆشداریی وەڵامی توندتر لە بەرامبەر بۆردوومانەکانی ئەمریکا دەدات.