فۆکس نیوز: بەرپرسە باڵاکانی ئێران پلانی ڕاکردن بۆ دەرەوەی وڵات دادەنێن
میدیای ئەمریکا دەڵێت، بەهۆی شکستی دانوستانەکان، بەرپرسە باڵاکانی ئێران پلانی ڕاکردن و هەڵاتن بۆ دەرەوەی وڵات دادەنێن.
میدیای ئەمریکا دەڵێت، بەهۆی شکستی دانوستانەکان، بەرپرسە باڵاکانی ئێران پلانی ڕاکردن و هەڵاتن بۆ دەرەوەی وڵات دادەنێن.
کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر عەبدولجەلیل شەبەخش، زیندانیی سیاسیی بەلووچدا جێبەجێ کرد؛ ئەمەش لە چوارچێوەی شەپۆلێکی نوێی لەسێدارەدان کە هاوکاتە لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەکانی وڵاتەکە.
دەسەڵاتی دادوەریی ئێران جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی بەسەر ساسان ئازادوار جەونەقانی (٢١ ساڵ) ڕاگەیاند، کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی "بەفرانبار" لە ئەسفەهان دەستگیر کرابوو.
فەرەیدوون بابایی ئەقدەم، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی کۆمپانیای نوێکردنەوەی شار لە ئێران، هۆشداریی لەبارەی تەشەنەسەندنی دیاردەی پەراوێزنشینی لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان دا و ڕایگەیاند، لە کۆی ٦٠٠هەزار دانیشتووی شاری زاهیدان، نزیکەی %٦٠ بۆ %٧٠یان لە نشینگە نافەرمییەکاندا دەژین، کە زۆربەی کۆڵان و شە
دەسەڵاتی دادوەریی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر عیرفان کیانی، یەکێک لە دەستگیرکراوانی خۆپێشاندانەکانی شاری ئەسفەهان جێبەجێ کرد.
ئەمە دووەم سزای لەسێدارەدانە لە ماوەی هەفتەیەکدا کە بەرامبەر بەشداربووانی ناڕەزایەتییەکان جێبەجێ بکرێت.
ماڵپەڕی میزان سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی رێژیمی ئێران باسی لە لەسێدارەدانی كەسێك بە ناوی “مەهدی فەرید” بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ موساد کردووە؛ تۆمەتێکی قورس کە وەک زۆرێک لە دۆسیە هاوشێوەکان وردەكارییەكانی تەنها لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە خراوەتەڕوو.
دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ڕایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، سزای لەسێدارەدانیان بەسەر ئەمیرعەلی میرجەعفەریدا جێبەجێ کردووە، کە یەکێک بوو لە دەستگیرکراوانی خۆپێشاندانەکانی مانگی بەفرانبار.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران ڕایدەگەیێنیت: تا ئێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە تاوکە شاندی ئێرانی بچێتە ئیسلامئاباد، هاوکات دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، “سبەی شەو نوێنەرانی ئەمریکا دەگەنە ئیسلامئاباد و ئەمە دواین چانسە بۆ ئێران تاوەکو بگەنە ڕێککەوتن”.
وتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیای سەر بە سوپای پاسداران هۆشداریی توند دەداتە واشنتن و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ئاسایشی بەندەرەکانی ئێران لە کەنداو و دەریای عومان بکەوێتە مەترسییەوە، هیچ بەندەرێکی دیکەی ناوچەکە پارێزراو نابێت.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سێ سەرچاوەی نزیک لە بازنەی بڕیاری تاران بڵاویکردەوە، موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری نوێی ئێران، لە بۆردووماندا قاچێک یان هەر دوو قاچی لەدەستداوە و شێوەی دەموچاوی تەواو تێکچووە.