لە هێرشی ئەمریکا لەکاتی رزگارکردنی فڕۆکەوانەکەیاندا، لە کۆهگیلویە و بۆیرئەحمەد ٩ کەس کوژران
لە ئەنجامی هێرشەکانی شەوی ڕابردوو بۆ سەر چەند ناوچەیەک لە پارێزگای کۆهگیلویە و بۆیرئەحمەد لە ناوەڕاستی ئێران، ٩ کەس کوژران و هەشت کەسی دیکەش بریندار بوون؛ هێرشەکان لە کاتێکدایە کە ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی ئەمریکا بۆ ڕزگارکردنی فڕۆکەوانێکی F-15 لە ئارادابووە.