تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

بڵاو بوونەوەی ڕاپۆڕتی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ لە ئێران

بڵاو بوونەوەی ڕاپۆڕتی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ لە ئێران
posted onOctober 2, 2018
noتعليق

جاوید ڕەحمان یەکەمین ڕاپۆڕتی خۆی لەسەر دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە پێویستە کۆماری ئیسلامی کۆتایی بێنێ بە رێگە گرتن لە هاتنی هەواڵنێرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەو وڵاتە.

 

پێشێلکردنی سیستماتیکی مافی کەمینەکان لە ئێران بەردەوامە

هەواڵنێری تایبەتی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان جاوید ڕەحمان ڕایدەگەیێنێ پێشێل کردنی ماڤەکانی مرۆڤ لە ئێران بە تایبەت لە سێدارە دانی بەندکراوانی ژێر ١٨ ساڵ بە بێ هەبوونی دادگایەکی داپەروەرانە، ئەشکەنجە و زۆر سزای دیکەی بێ ڕەحمانە نائینسانی کە پڕە لە شکاندنی کەسایەتی بەندکراوان، پێشیل کردنی مافی سەرەتایی ئازادی ڕادەڕبڕین و ئازادی پێک هێنانی کۆبوونەوە، پێشێل کردنی مافەکانی ژنان و سەرکورتی سیستماتیکی مافی کەمینەکان هەروا بەردەوامە.

ڕەحمان باسی لەوە کردووە کە ئامادەی دانوستانێکی بونیاتنەرە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بۆ ئەوەی ئاسانتر بتوانێ ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات. ناوبراو دەڵێ ڕیگە پیدانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەفەری ناوبراو بۆ ئێران هاوکار دەبێ تا ئەو بتوانێ هەڵسەنگاندنێکی وردی مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا بکات.

تا ئێستا کۆماری ئیسلامی ئیزنی سەردانی بە هەواڵنێرانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ نەداوە.

 

ئەو ڕاپۆڕتە لە ١٣ لاپەڕەدا بڵاو بۆتەوە

ڕەحمان لە ڕاپؤڕتێکی ١٣ لاپەڕەییدا باسی لە پێشێل کردنی مافی ئابوری، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی، دۆخی چالاکانی مافەکانی مرۆڤ و شارۆمەندانی هەڵگڕی دو ڕەگەزنامە، سێدارەی بە کۆمەڵێ دەیەی ٦٠ و پێشیل کردنی مافی تاکەکان بە هۆی کەم ئەندامی و ناسنامەی جنسی و ئاراستەی مەیلی سێکسی کردووە و داوای ئەوەی کردووە کۆماری ئیسلامی لەو بارەوە دانوستان لەگەڵ ناوبراو بکات.

ئازاد کردنی ناڕازیانی خۆپێشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ڕابڕدوو بەشێکی دیکە لە خواستەکانی جاوید ڕەحمانە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆڕتەکەدا داوا لە دەسەڵاتدرانی کۆماری ئیسلامی کراوە لێکؤلینەوە لەسەرهۆکاری مردنی ئەو کەسانە بکڕێت کە لە کاتی دەستبەسەر کردنیان لە گرتوخانەکان و لە کاتی خۆپێشاندانەکانی مانگی بەفرانباردا کوژراون.

ڕاگڕتنی سزای لە سێدارە دانی منداڵان، لابرادنی سزای لە سێدارە دان، قامچی لێدان لە بەندکراوان و پەڕاندنی دەست و لاقی کەسانی دەستبەسەرکراو و سڕینەوەی هەر جۆرە هەڵاواردنێک کە لە دژی ژنان لە ئارادایە بەشێکی دیکە لە داوای نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بوون لە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی.