Ana içeriğe atla

ئاڤاتودەى لە حەفتەیەکى ڕیزبەندى دونیا ١٢ هەزار پلە بەرز بووەوە

ئاڤاتودەى لە حەفتەیەکى ڕیزبەندى دونیا ١٢ هەزار پلە بەرز بووەوە
ئاڤاتودەى نیو ملیۆن لە سەرەوەى بی.بی.سی ـوەیە
posted onSeptember 26, 2019
noyorum

ماڵپەڕى ئاڤاتودەى لە یەک حەفتەى ڕابردوودا شوێنگەى خۆى لە ڕیزبەندى جیهانى، ١٢ هەزار پلە بەرزتر بووەوە و نزیکەى نیو ملیۆن لە سەرووى تۆڕى میدیایی بی.بی.سی ـیەوەیە.

 

ئاڤاتودەى لە ماوەیەکى زۆر کورتى چالاکییەکانى خۆى کە نزیکەى ساڵێکە، توانیویەتى بڕوا و متمانەى خوێنەر و بینەرەکانى بەدەست بهێنێت و بەردەوام بینەر و خوێنەرى لە ماڵپەڕە دیارە فارسى زمانەکان زیار بووە کە زۆرینەیان بودجەیەکى زەبەلاحیان هەیە.

لەسەر بنەماى دواهەمین هەڵسەنگاندنى ماڵپەڕى نێونەتەوەیی ئەلێکسا (Alexa )، ڕۆژى پێنجشەممە ٤ى ڕەزبەر (٢٥ى سپتەمبەر)، ئاڤاتودەى لەم ڕیزبەندییە جیهانییەدا، تەنیا لە حەوتووى کۆتایی ١١ هەزار پلە بەرزتر بووەوە و بینەرێکى زیاترى بوو. ئەم ڕیزبەندییە بە گشتى گەیشتووەتە ٩٥٤٢٠ـى نێو ڕاگەیاندنەکان و سەدان ملیۆن ماڵپەڕى چالاکى دونیا.

لە حەفتەیەک کە لە ڕووى سیاسى و قەیرانى سەربازى و گێرمەوکێشە ناوچییەکانەوە بۆ ئێران گرنگییەکى گەورەى هەبوو و بە شێوەیەکى سرووشتى دەبوو ماڵپەڕ و میدا گەورەکان بینەرى زیاتریان هەبێت، کەچى ئاڤاتودەى بەو هەموو ئیمکانیاتە کەمەى بەردەستى توانیى لەسەرووى زۆرینەیانەوە بێت و بی.بی.سی فارسى بەو هەموو دەوڵەمەندییەى خۆیەوە، لە پلەى ٥٧٦٩٨٤ ـدا بێت.

هەندێک لە ماڵپەڕە فارسى زمانەکان کە شوێنگەیەکى باشتریان هەیە، وەک بی.بی.سی، ئیمکانیات و پێویستییەکى زۆریان لەبەر دەستە و بە هەزاران هێزى کار و بودجەیەکى زەبەلاح و بەو هەموو بەرنامە و فیلم و هەواڵ و ڕاپۆرتانەى کە دەیکەن، هەوڵى زۆر دەدەن بگەنە ئەم ئاستەى ئاڤاتودەى.

هەڵسەنگاندنى وردى ماڵپەڕەى بەنێوبانگ و بڕوادارى ئەلێکسا لە دونیادا، نیشاندەر و سەلمێنەرى ئەوەیە کە پێویست و نەبوونى بودجە و ئیمکانیەتى کەم نابێتە لەمپەر لەبەردەم سەرکەوتنەکان و خوێنەر خۆى بە باشى سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانى خۆى جیا دەکاتەوە. خەڵکى ئێران ڕوو لەو ڕاگەیاندنانە دەکەن کە بەرژەوەندى نیشتمانییان کردووەتە درووشم و ئامانجى هەرڕۆژەى خۆیان.

جارێکى دیکە بەو پەڕێى ڕێزەوە، تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى سوپاى ملیۆنان بینەر و خوێنەرى خۆى دەکات کە هەمیشە لەگەڵ ئەم تۆڕە نیشتمانییە دەمێننەوە.