Ana içeriğe atla

لەسێدارەدانی لانیکەم ١٠٩ بەندکراو تەنھا لە یەك مانگدا لە بەندیخانەکانی ڕێژیمدا

لەسێدارەدانی لانیکەم ١٠٩ بەندکراو تەنھا لە یەك مانگدا لە بەندیخانەکانی ڕێژیمدا
posted onJuly 6, 2026
noyorum

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوە مافی مرۆییەکان، لە ماوەی مانگی ژوئەنی ٢٠٢٦دا، لانیکەم ١٠٩ بەندکراو لە سەرانسەری ئێراندا لە سێدارە دراون.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو" لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کرد کە لە مانگی ڕابردووی زایینیدا، سزای سێدارەی لانیکەم ۱۰۹ بەندکراو لەوانەش ۵ بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانە جیاوازەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا جێبەجێ کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، ئەو ئامارە بەراورد بە ماوەی زەمەنیی ساڵی ڕابردوو، لانیکەم ۱۰ حاڵەت بەرانبەر بە ۱۰٪ زیادی کردووە.

بەپێی هەمان ڕاپۆرت، لە ماوەی مانگی ژۆئەنی ۲۰۲۵دا ، ۹۹ بەندکراو لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لە سێدارە دراون.