Ana içeriğe atla

خۆکوشتنی دوو خوێندکاری پزیشکی لە تاران بەهۆی گوشاری دەسەڵات

خۆکوشتنی دوو خوێندکاری پزیشکی لە تاران بەهۆی گوشاری دەسەڵات
posted onFebruary 3, 2026
noyorum

کۆچی دوایی هاوکاتی دوو خوێندکاری نایابی پزیشکی لە زانکۆی تاران، جارێکی دیکە پەردەی لەسەر ئەو گوشارە توندانە لادا کە رووبەڕووی خوێندکارانی زانکۆکانی ئێران دەبنەوە.

"عیرفان تاهیرخانی" و "فەرهاد سالاری"، دوو هاوژووری ساڵی پێنجەمی پزیشکی و خاوەن پلەکانی (55 و 57)ی تاقیکردنەوەی کونکور، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا. هاوڕێکانیان ئاماژە بەوە دەکەن کە فەرهاد پێشتریش هەوڵی خۆکوشتنی دابوو، بەڵام زانکۆ بەبێ گوێدانە دۆخی دەروونیی و پێدانی مۆڵەت، ناچاری کردبوو بۆ بەردەوامبوون لە خوێندن بگەڕێتەوە بەشە ناوخۆیی.

ئەم رووداوە دڵتەزێنە لە کاتێکدایە کە خوێندکارانی زانکۆکانی پزیشکی لە ئێران لەژێر گوشارێکی زۆری ئەمنیدان. لە چەند رۆژی رابردوودا، بەهۆی بایکۆتکردنی تاقیکردنەوەکان و ئەنجامدانی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی، ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران بۆ ناوەندە دادوەرییەکان بانگهێشت کراون و سیمکارتی مۆبایلەکانیان بڕدراوە.

چالاکوانانی خوێندکاری دەڵێن، کەمتەرخەمیی زانکۆکان لە پاراستنی باری دەروونیی خوێندکاران و هاوکاتبوونی لەگەڵ هەڕەشە و فشارە دادوەرییە بەردەوامەکان، ژینگەیەکی وێرانکەری بۆ خوێندکارە نایابەکان دروستکردووە.