Skip to main content

ڕوحانى دیسان درۆی لەگەڵ خەڵکەکەى کردەوە

ڕوحانى دیسان درۆی لەگەڵ خەڵکەکەى کردەوە
ڕێژەى هەژاری لە نێو ئێران ٨٠% بەرزبووەوە و تمەنیش ٧٥%ـى بەهاکەى لە دەست دا
posted onOctober 28, 2018
nocomment

 

لەگەڵ نزیکبوونەوەى جێبەجێکردنى دووەم قۆناغی سزا ئابوورییەکانى ویلایەتە یەکگرتووەکان بەسەر ئێراندا، ئەنجومەنى شوراى ئێران ڕەزامەندی لەسەر هەموارکردنەوەى حکومەتەکەى حەسەن ڕوحانی نیشان دەدات. چاوەڕوان دەکرێت دواى 4 تشرینى دووەم (خەزەڵوەر)ـی داهاتوو، سزاکانى واشنتۆن دژى تاران بچنە بوارى جێبەجێکردنەوە، کە ئەمجارە کەرتەکانى نەوت و غازو وزە و بانکى ناوەندی ئەو وڵاتەکەى گرتووەتەوە.

 

لەبەرامبەر ئەو سزایانەش ڕوحانى دان بە "ڕەوشە ئاڵۆزو قورسەکە" دەنێت، هاوکات ڕەخنەى لە میدیای بیانى گرتووە بەوەى " بەرامبەر دابەزینی ئاستى بژێوى کۆمارى ئیسلامی درۆیان کردووە". ئەمەش لە کاتێکدایە لەدواى کشانەوەى تاکلایەنانەى ئەمریکا لە ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەى نێوان ئێران و شەش زلهێزە جیهانییەکە، بارى ئابوورى تارن ڕووى لە داکشان کرد و، بە سەپاندنى یەکەم قۆناغی سزاکانیش لە سەرەتاکانى ئاب (خەرمانان)ـی ڕابردوو، بەهاى تمەنى ئەو وڵاتە ڕووبەرووى داڕمانێکى گەورە بوویەوە.

ئەو ئاڵۆزیانەش ئاستى بژێوى هاووڵاتیانى بەرەو خراپی برد، کەهاوکات بوون لەگەڵ بەرزبوونەوەى نرخى کاڵا بنەڕەتییەکان. لە سەروبەندی هەموارکردنەوەى حکومەتەکەى ڕوحانى، فەرهاد دژپەسەند، کە یەکێکە لە ئەکادیمی و تەکنۆکراتەکانى ئەو وڵاتەیە، پۆستى وەزیرى ئابووری و دارایی بەدەستهێنان. هەموارکردنەوەکەش دەستنیشانکردنى وەزیرانى پیشەسازی و کار و ڕێگاوبان بووە کە سەرجەمیان لەو دانیشتنەى پەرلەمان بەرێوە چووە.

سەرۆکى ئێران لەمیانەى پرۆسەکەى پەرلەماندا جەختى لەوە کردووەتەوە "هەست بە بارگرانى فشارە ئابوورییەکانى سەر هاووڵاتیان دەکەن، بەتایبەت بۆ ئەوەى داهاتی سنوورداریان هەیە". هەرچەندە لە کابینەى یەکەمى حکومەتەکەیدا ڕوحانى کۆمەڵێک بەڵێنى گەورەى بە هاووڵاتیان بەخشى، بە تایبەت لە دروستکردنەوەى بوژانەوە، دابینکردنى هەلی کار و کەمکردنەوەى ڕێژەى بێکارى، بەڵام هەموو ئەو بەڵێنانە بوونە هەڵم و، بە پێچەوانەوە بارگرانى زیاتر بۆ هاووڵاتیان دروست بوون.

بە جۆرێک ڕێژەى هەژاری لە نێو ئێراندا ٨٠% بەرزبووەوە و، بەهاى تمەنیش ٧٥%ـى بەهاکەى لە دەست دا، جگە لە پاشەکشێی هەناردەکردنى نەوتى خاو، کە تاکە سەرچاوەى سەرەکی بوودجەى گشتى ئەو وڵاتەیە. سەرۆکى ئێران؛ بەبێ ئەوەى هەست بە ئازارەکان بکات، هاووڵاتیانى بەبەرزبوونەوەى دراوى بیانى وڵاتەکەى دەکات، کە ئەمەش پێچەوانەى واقیعی ئابوورى ئەو وڵاتەیە لەدواى ئاب، کە واشنتۆن ڕێگەى لەوڵاتە جیهانییەکان گرتووە، مامەڵەکانیان بە دۆلار لەگەڵ تاران ئەنجام بدەن. گووتیشى "سەرجەم کێشەو فشارە سەپێنراوەکانى ئەمریکا بەسەر وڵاتەکەمان تێپەر دەکەین".

بەپێی ئامارە فەرمییەکان "نرخى کاڵا خۆراکییەکان لە مانگى ئەیلوول (ڕەزبەر) بەپێوەرى ساڵانە بەسەدا ٤٦.٥ بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینیوە، جگە لەبەرزبوونەوەى قەبارەى هەڵاوسان و داکشانى ئابووری".