Skip to main content

وڵاتانى کەنداو و ئەمریکا ئەو لیستە نۆ کەسییەیان خستە نێو لیستى تیرۆرەوە

وڵاتانى کەنداو و ئەمریکا ئەو لیستە نۆ کەسییەیان خستە نێو لیستى تیرۆرەوە
AvaToday caption
وڵاتانى کەنداو و ئەمریکا ئەو لیستە نۆ کەسییەیان خستە نێو لیستى تیرۆرەوە
posted onOctober 25, 2018
nocomment

 

وڵاتانى کەنداو و ویلایەتە یەکگرتووەکان نۆ کەسى دیکە دەخەنە نێو لیستى تیرۆر، کە بەشێکیان کەسایەتى کۆمارى ئیسلامی ئێرانن و، ئەوانەى دیکەش پەیوەستن بەبزوتنەوەى تاڵیبانى ئەفغانستان.

 

ئاژانسى هەواڵی فەرمیی سعودیە (واس) بڵاوی کردووەتەوە "بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانى ئەنجوومەنى هاریکاری کەنداو، شانەشینى عەرەبی سعودیە لەگەڵ ئەمریکا هاوبەشى سەرەکین لەناوەندی بە ئامانجکردنى پارەدارکردنى تیرۆر".

روونیشی کردووەتەوە " لە دوایین کۆبوونەوەیاندا ٩ کەسى نوێیان خستۆتە نێو لیستى تیرۆرکەیان، لەنێویاندا چەند ئێرانییەک هەیە، کە کار ئاسانی و یارمەتی پێشکەش بە بزووتنەوەى تاڵیبان کردووە". ئەو لیستە کە لەلایەن واشنتۆن و پایتەختى ئەو وڵاتانە دروست کراوە، لە چوارچێوەى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆرە، کە زۆربەیان لە لایەن ڕیاز و ئەبوزەبی دروست کراوە.

هەوڵەکانى ئەو ناوەندەش بریتییە لە پەکخستنى سەرچاوەکانى پارەدارکردن و بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر، چ لە نێو ئەوانەى لە ڕێکخستنە تیرۆریستییەکاندان وەک قاعیدە و داعش، کە هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى دژى داعش لە عێراق و سووریا ئەنجامی دەدات، یاخود لە ڕێگەی ڕووداوەکانى یەمەن، کە تێدا واشنتۆن، ئەبوزەبی و ڕیاز بە هاوبەشى لەهاوپەیمانەکانى ئێران دەدەن. ئاژانسەکەى سعودیە هیماى بەوەش کردووە "هەوڵێکى چڕ هەیە لە ڕووى هەواڵگری و کۆکردنەوەى زانیاری بۆ گەیشتن بەتۆڕەکانى پارەدار کردنى تیرۆر".

تێخستنى نۆ کەسى دیکە بۆ نێو لیستی تیرۆری ئەو ناوەندە، بە سێهەم هەنگاوی ناوەندی بەئامانجکردنى پارەدارکردنى تیرۆر دادەنرێت لە دواى دروستبوونی لە ٢١ى ئایاری ٢٠١٧. گرنگترین ئەو ناوانەش خراونەتە نێو لیستەکە بریتین لە:

ـ قاسم سولەیمانى، فەرماندەى سوپاى قودسی ئێران

ـ حامید عەبدوڵاهی

ـ عەبدولڕەزا شەهلای

ـ سوپای پاسداران (بۆ ئەو ڕۆڵەى لەگەشەسەندنى تیرۆر هەیەتى)

هاوکات وەزارەتى خەزێنەى ئەمریکا هەمان ڕێگاى بەرامبەر ئەو سێ کەس و دامەزراوە سەربازییەى تاران گرتۆتە بەر.

بە گووتەى خۆیان "هاریکاری و پاڵپشتى دارای و لۆجیستی پێشکەش بە میلیشیا و گرووپە تیرۆریستییەکان کردووە، بۆ ئەوەى کردەوەی تێکدەرانە ئەنجام بدەن". بڕیاریش دراوە سەرجەم موڵک و سەرمایە داراییەکانیان بلۆک بکرێن، چ لە وڵاتەکانیان یاخود لە نێو وڵاتە هاوپەیمانییەکانیان.

تاران بە یەکێک لەو وڵاتانە دادەنرێت، سیاسەتێکى شەڕانگێز لە ناوچەکە بەکار دەهێنێت و، پاڵپشتیکارى سەرەکیی تیرۆرە، بەتایبەت لە پاڵپشتیکردنى میلیشیا شێعەکانى عێراق و لوبنان و حوسییەکانى یەمەن.