Skip to main content

ئیتلاعات دوای کووشتنی ئەنوەر ڕۆستەمی گوشاریان خستووەتە سەر بنەماڵەکەی

ئیتلاعات دوای کووشتنی ئەنوەر ڕۆستەمی گوشاریان خستووەتە سەر بنەماڵەکەی
AvaToday caption
posted onDecember 9, 2019
nocomment

سێ ساڵ دوای تیرۆری ئەنوەر ڕۆستەمی مامۆستای خۆش نێوی خەڵکی بانە، ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ڕؤژانە گوشار دەخاتە سەر منداڵ و ئەندامانی بنەماڵەی ئەو مامۆستایە.

 

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە ئاڤاتودەی گەیشتووە برایانی لوتفی" بێهزاد، ئیبراهیم، محەمەدئەمین و مەجید" کە لە جاش پاسدارەکانی بانەن و بکوژانی ئەنوەر رۆستەمین هەموو ڕۆژێ هەڕەشەی کووشتن لە منداڵەکانی ئەنوەر ڕۆستەمی دەکەن و کێشەیان بۆ ساز دەکەن.

ئەندامانی سوپای پاسداران بە شکاندنی شیشەی ماڵی تاهیرخان بابی شەهید ئەنوەر ڕۆستەمی و درووستکردنی ترس بۆیان هەوڵ دەدەن نەهێڵن ئەو بنەماڵەیە سکاڵا تۆمار بکەن و بەدواداچوون بۆ کووشتنی شەهید ئەنوەر ڕۆستەمی بکەن.

ئەو جۆرە کردەوە دژی مرۆڤانەی سوپای پاسداران و ئیتلاعات لە کوردستان تازە نییە بەڵام بە سرنجدان بە هەلومەرجی شۆڕشگێری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوا لە خەڵکی بە شەرەفی بانە دەکەین ناوونیشانی تەواو و ژمارە تەلەفۆن و شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو پاسدارانەمان بۆ بنێرن" بێهزاد، ئیبراهیم، موحەمەد ئەمین و مەجید لوتفی" بۆ ئەوەی بیاندەین بە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و ناوەکانیان تۆمار بکەین هەتا لە دوای ڕووخانی کۆماری ئیسلامی لێکۆلینەوەیان لەگەڵ بکرێت.