Skip to main content

گەورە کۆمپانیایەکی هیندستان هاوردەکردنى نەوتی ئێرانی ڕاگرت

گەورە کۆمپانیایەکی هیندستان هاوردەکردنى نەوتی ئێرانی ڕاگرت
کۆمپانیای ڕێلیانس کە خاوەنی گەورەترین پاڵاوتگەی دونیای
posted onOctober 18, 2018
nocomment

 

بەڕێوەبەرى بەشی ماڵی کۆمپانیای ڕیلاینسی هیندستان ڕایگەیاند "کۆمپانیای ڕێلیانس کە خاوەنی گەورەترین پاڵاوتگەی دونیایە، چیتر نەوتی خاو لە ئێران وەرناگرێت".

 

سریکانت وەک بەڕێوەبەرى ئەو کۆمپانیا هیندییە دەڵێ "ئێمە نەوتی خۆمان لە بەرهەمهێنەرەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتی ئەمریکا دەکڕین" و گوتوشیەتی ئێستا هەناردەکردنی نەوت لە لایەن ئێرانەوە گەیشتووەتە سفر. ئەمریکا و هیندستان ناهێڵن ئێران درێژە بە ناسەقامگیرکردنی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بدات.

 

برایان هۆک سەرۆکی گرووپی ڕووبەڕووبونەوەی ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوای سەفەرەکەی بۆ وڵاتی هیندستان گووتی "ئێستا ئامانجی ئەو دوو وڵاتە کورتکردنەوەی دەستی ئێرانە لە درێژەدان بە ئاڵۆزکردنی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست".

هەواڵدەڕی ڕۆیتەرز نووسیویەتی ئەمریکا خوازیاری ئەوەیە ١٣ی خەزەڵوەر گەمارۆ بخاتە سەر کەرتی نەوتی ئێران . ئامانجی ئەمریکا لەو گەمارۆ نوێیانە پێشگرتنە لە دەستێوەردانەکانی ئێران لە سوریە و عێڕاق. هەواڵدەری بلۆمبێرگ لە ڕاپۆڕتێکدا بلاوی کردووەتەوە هیندستان یەکێک لە گەورەترین وڵاتانی هاوردەکەری نەوتی ئێرانە کە بە دەستپێکى گەمارۆکان، نەوت لە ئێرانەوە هاوردە ناکات.

 لە درێژەی ڕاپۆڕتەکەدا هاتووە "ژاپۆن و کوریای باشوور بە هۆی گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا کڕینی نەوت لە ئێرانیان بە تەواوەتی ڕاگرتووە و ئێستا ئیدی وڵاتی هیندستانیش تێکەڵ بەو کاروانە بووە".