Skip to main content

سوپاى پاسداران کارگەى قەندى وەرامینى مایەپووچ کرد

سوپاى پاسداران کارگەى قەندى وەرامینى مایەپووچ کرد
AvaToday caption
posted onOctober 31, 2019
nocomment

بە پێى ڕاپۆرتى گەیشتوو بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى، برایانى ئەفراشتە لە سەر بە سوپاى پاسدارانن، بە مەبەستى گۆڕانکارى کاربەرى و بورجسازى، کارگەى وەرامینیان داخست کە تەمەنى زیاتر لە ١٠٠ ساڵە.

 

سەرچاوەکەى ئاڤاتودەى لە سوپاى پاسدارانى تاران لەم بارەیەوە گوتى: کارگەى قەندى وەرامین ساڵی ١٣٨٢ى هەتاوى نزیکەى ٣ ملیار تمەنیان دایە برایانى ئەفراشتە.

برایانى ئەقراشتەش بە وەرگرتنى نزیکەى هەزار ملیار تمەن قەرز بۆ پەرەپێدانى کارگەکە، بەڵام لەم ماوەیە و بە تێپەڕینى کات لە توانای بەرهەمى کارگەکەیان کەم کردەوە و کرێکارەکانیشیان یەک لە دواى یەک دەرکرد و لە ٢ ساڵى ڕابردووەوە کارگەگەیان داخست.

ئەم سەرچاوەیە باسى لەوەش کرد کە سەرەڕاى ئەوەى کە ئەم کارگەیە چەندین هێکتار زەوی هەیە، "ئامانجى سەرەکى برایانى ئەفراشتە لە داخستنى کارگەکە، کۆڕینى کاربەرى وبورجسازییە".

کارگەى قەندى وەرامین بەر لە ساڵى ١٣٨٢ درایە دەستى برایانى ئەفراشتە و بە ٧٠٠ کرێکارەوە، یەکێک لە گەورەترین کارگەکانى قەندى ئێران بوو.