Skip to main content

ئیسرائیل ناهێڵێ ئێران لە سوریە سەقامگیر بێت

ئیسرائیل ناهێڵێ ئێران لە سوریە سەقامگیر بێت
ئیسرائیل لە ماوەی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠٥ بنکەی نیزامی ئیرانی لە وڵاتی سوریە کردووەتە ئامانج
posted onOctober 7, 2018
nocomment


بڕیار وایە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ سەرۆککۆماری ڕوسیە کۆ ببێتەوە و شیمانە دەکرێ باسی سەرەکیان لەسەر ئێران بێت.

 

نەتانیاهۆ لە دانیشتنێکدا رۆژی یەکشەممە ١٥ی مانگی ڕەزبەڕ کە لەگەڵ کابینەی دەوڵەتی ئیسرائیل هەیبوو، گووتبوی لەگەڵ ڤیلادیمیر پۆتین قسەی کردووە و وا بڕیارە بە زوویی چاویان بە یەکتر بکەوێت. نەتانیاهۆ لە بەشێکی قسەکانیدا ڕوو لە کابینەی حکومەتەکی گووتبووی ڕێگڕی دەکات لە سەقامگیربوونی ئێران لە سوریەدا و ناهێڵی ئێران لەو وڵاتەوە چەک و چۆڵی مەترسیدار بۆ حیزبوڵای لوبنان بنێرێت.

 

دوای کەوتنەخورەوەی فڕۆکەکەی ڕووسیە لە ئاسمانی سوریە کە دەسەڵاتداران خستیانە ئەستۆی ئیسرائیل، ئەوە یەکەم دانیشتنە لە نێوان ئەو دوو وڵاتە. ڕوسیە ڕایگەیاندبوو شەوی ٢٦ ی خەرمانان هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر فڕۆکەیەکی ڕوسیە بەڵام ئیسرائیل هەر جۆرە هەوڵێکی وڵاتەکەی سەبارەت بەو کارە ڕەت کردبووەوە. دوای ئەو ڕووداوە ڕووسیە سیستەمی دژە هەوایی موشەکی ئێس ٣٠٠ی ڕادەستی سوپاى سوریە کرد.

 

لەو بارەوە هێدێر ناوئێرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆشکی سپی ڕایگەیاندبوو "هیوادارین ڕووسیە ئەو کارە نەکات، ئەو کردەوەی ڕووسیە دەبێتە هۆی ئاڵۆزتربوونی سوریە".

 

شایانی باسە ئیسرائیل لە ماوەی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠٥ بنکەی نیزامی ئیرانی لە وڵاتی سوریە کردووەتە ئامانج و بە سەدان ئەندامی سوپای پاسداران لەو هێرشانەدا کوژراون.