Skip to main content

ئەمریکا لەسەر تۆپبارانى کۆبانێ هاتە دەنگ

ئەمریکا لەسەر تۆبپارانى کۆبانێ هاتە دەنگ
AvaToday caption
posted onOctober 12, 2019
nocomment

ڕۆژى چوارشەممەى حەوتووى پێشوو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئۆپەراسیۆنى "کانى ئاشتى" بۆ زیاتر لە ٣٠ کیلۆمەتر چوونە نێو خاکى سوریە ڕاگەیاند و هێرشەکەش باکوورى ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتى فورات دەگرێتەوە و لەو ڕۆژەوە تا ئێستا دەیان کەس لە خەڵکى سڤیل بوونەتە قوربانى و بە هەزاران کەیش ئاوارە بوونە و ماڵ و حاڵیان جێ هێشتووە.

 

دوێنێ شارى کۆبانى بە خەستى بۆمباران کراوە، شارێک کە بنکەى هاوپەیمانى نێونەتەوەیی دژى داعشى لێیە کە ئەمریکا سەرۆکایەتییان دەکات. لەم بارەوە برۆک دیڤۆڵتى بەرپرسى ئۆپەراسیۆنەکان لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا تۆپبارانەکەى کۆبانێى پشتڕاست کردوووتەوە و باسیش لەوە دەکات کە تورکەکان دەزانن ئەم شوێنە هێزى ئەمریکى تێدایە کەچى تۆپاران کراوە.

بەرپرسێکى باڵاى پنتاگۆنیش لەسەر ئەم تۆپبارانەى ئەرتەشى تورکیە گوتى "بۆمبارانەکە قورس بووە و فەرمان بە هێزى ئەمریکا دراوە کە بەرگرى لە خۆیان بکەن".

هەرچەندە هیچ سەربازێکی سوپای ئەمریکا بە هۆى تۆپبارانەکەى تروکیەوە بریندار نەبووە، بەڵام بەرپرسەکانى ئەمریکا باس لەوە دەکەن کە هێزەکانیان فەرمانى بەرگریکردنیان پێ دراوە و لە کۆبانێش نەکشاونەتەوە. برۆک دیڤۆڵتى بەرپرسى ئۆپەراسیۆنەکان لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بە ڕووداوى گوتبوو کە "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دژی هەنگاوە سەربازییەکەی تورکیایە بۆ نێو سووریا، بەتایبەتی دژی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیایە لە دەرەوەی ناوچەی میکانیزمیی ئەمنی و لەو ناوچانەی تورکەکان دەزانن هێزی ئەمریکایان تێدایە".