Skip to main content

سعودیە: هێرشەکان بە چەکى ئێرانى و لە باکوورەوە ئەنجام دراون

سعودیە: هێرشەکان بە چەکى ئێرانى و لە باکوورەوە ئەنجام دراون
AvaToday caption
posted onSeptember 18, 2019
nocomment

ئەمرۆ چوارشەممە ترکى ئەلمالکى وتەبێژى وەزارەتى بەرگرى سعودیە لە ڕیاز و لە پێش هەموو ڕاگەیاندکارانى جیهانى، بەڵگەکانى لەسەر دەستبوونى ئێران لە هێرشەکانى سەر دامەزراوە نەوتییەکانى ئارامکۆى ئاشکرا کرد و گوتى کە ئەم هێرشانە لە باکوورى سعودییەوە ئەنجام دراون.

 

ترکى ئەلمالکى باسى لەوە کرد کە بە ١٨ فرۆکەى بێ فڕۆکەوان و ٣ مووشەکى کرووز هێرش کرایە سەر ژێرخانى سعودیە، بەڵام مووشەکەکان کە لە دوورى ٧٠٠ کیلۆمەترییەوە تەقێنراون، بەر هیچ ژێرخانێکى وڵاتەکەمان نەکەوتن. ترکى باسى لەوە کرد کە "یەمەنییەکان ناتوانن چەکى وەها پێشکەوتوویان هەبێت و ئەوەى کە هەیە چەکەکان هى ئێرانن و لە باکوورەوە تەقێنراون".

ئەمەى خوارەوە چەندین بەشە لە قسەکانى ترکى ئەلمالکى وتەبێژى وەزارەتى بەرگرى سعودیە:

هێرشەکەى ئێران تەنیا بۆ سەر عەرەبستان نییە، بەڵکو بۆ سەر کۆمەڵگەى جیهانییە!

ئەمە هێرشە بۆ سەر ئابوورى و بازرگانى جیهانى

بە ڕوونى دیارە کە ئێران بە ئاشکرا هێرش دەکاتە سەر دامەزراوەى مەدەنى!

ئەم هێرشانە لە چەند کامێرەیەکى چاودێرییەوە بەدەستى ئێمە گەیشتووە.

کەسانى پسپۆڕ لە وەزارەتى بەرگرى لێکۆڵینەویان لەسەر ئەو چەکانە کردووە

هەموو بەڵگەکان نیشاندەرى ئەوەن کە لە ئێرانەوە هێرش کراوەتە سەر دامەزراوە نەوتییەکان و خەڵکە مەدەنییەکانیان.

زیان گەیشتووە بە دامەزراوە نەوتییەکان

پارچەى مووشەکە شکستخواردووەکانمان کۆ  کردوونەتەوە

هێرشەکە بە مووشەکى کرووز ئەنجام دراوە.

تواناى پێشکەوتوو بەکار هێنراوە

لەسەر یەکێک لە مووشەکەکان بەروارى ٢٠١٩ نووسراوە

ئێمەش دەزانین کە سوپاى پاسداران مووشەکێکیان دروست کردووە بە ناوى یا عەلى ـیەوە.

بە ١٨ فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان و ٣ مووشەکى کرووز هێرشەکە کراوە

هێرشەکە بە شێوەى سیستەماتیک کراوە تا ژێرخانى سعودیە بکاتە ئامانج

هێرشەکە لە یەمەنەوە ئەنجام نەدراوە

بەڵکوو لە باکوورەوە ئەنجام دراون

لە لایەن ئەو یەمەنیانەوە نەکراوە کە لە لایەن سوپاى پاسدارانەوە کراوە و لە ژێر دەستى ئەوانن

شوێنى هێرشەکە لە تواناى ئەو گرووپانە نییە کە لە یەمەنن و ئەوان ناتوانن لەو دوورییەوە شوێنەکان بپێکن

ئێمە تاواناى بەرگریکردن لە خۆمان هەیە

مووشەکە کرووزەکان لە ٧٠٠ کیلۆمەتر لە باکوورەوە تەقێنراوە

هەموو بەڵگەکان نیشاندەرى ئەوەن کە هێرشەکان لە ئێرانەوە ئەنجام دراون.

بەڵگە لەسەر ئێران

بەڵگە لەسەر ئێران ٢

بەڵگە لەسەر ئێران ٣

بەڵگە لەسەر ئێران ٤

بەڵگە لەسەر ئێران ٥

بەڵگە لەسەر ئێران ٦

بەڵگە لەسەر ئێران ٧