Skip to main content

ئەوروپا ناتوانێ ڕزگاڕیبەخشی ئێران بێت

ئەوروپا ناتوانێ ڕزگاڕیبەخشی ئێران بێت
.
وڵاتانی ئەوروپایی ناتوانن بە هانای ئێرانەوە بێن
posted onSeptember 26, 2018
nocomment

 

دیپلۆماتێکی پلە بەرزی ئەمریکایی دەڵێ  یەکیەتی ئەوروپا دەبێ ئەو ڕاستییە قەبوڵ بکات،  شەش حەوتو پێش دانانی گەڕی دووهەمی گەمارۆکانی سەر ئێران هیچ رێگە چارەیەکی دیکەی نییە بێجگە لە قەبووڵکردنی ئەو ڕاستییە کە ناتوانێ پێش بەو گەمارۆیانە بگرێت.

 

یەکیەتی ئەوروپا، چین و ڕوسیە لە هەوڵى ئەوەن لە ڕیگەی سوئیفتێکی ئەوروپییەوە (سیستەمی نێودەوڵەتی ناردنی پوڵ) و هەروەها لە ڕێگەی گۆڕینەوەی نەوت لەگەڵ کاڵا، پێش بە هەڵوەشانەوەی بەرجام بگرن. لەو پەیوەندییەدا هەواڵدەری ڕۆیتەرز لە زمانی دیپلۆماتێکی پلە بەرزی ئەمریکایی بڵاوی کردووەتەوە ئەو هەوڵانە بێ ئەنجام دەمێنن.

 

لە پەراوێزی دانیشتنی کۆڕی گشتی ڕێکخڕاوی نەتەوەیەگرتووەکان هەوڵەکان بۆ ڕزگاڕ کردنی ئێران لە گەڕی نوێی گەمارۆکان چڕتڕ بۆتەوە. هەواڵدەڕی ڕۆیتەرز رۆژی سێ شەممە ٣ی ڕەزبەر لە زمان هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمان بڵاوی کردووەتەوە کە دەبێ هەوڵەکان بۆ دیتنەوەی رێگەچارەیەک بۆ بەردەوامیدان بە بەرجام بەردەوام بێت.

 

ئەو هەوڵانە لە کاتێکدایە کە دەسەڵاتدارانی ئەمریکایی لەسەر ئەو باوەڕەن ئەو هەوڵانە بێ سوودن و تەنانەت ویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمریکا توانایی ئەوەی هەیە کە ئەگەر پێویست بکات گەمارۆکان لەسەر ئێران لەوەش زیاتر کات. ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە دیپلۆماتێکی پایەبەرزى ئەمریکایی لە دانیشتنێکدا لە بڕۆکسێل کە لەگەڵ سیاسەتمەدارانی ئەوروپایی هەیبوو گوتویەتی هەوڵەکان بۆ پاراستنی بەرجام بێ ئەنجامن و بە هیچ کوێ ناگەن.

هەواڵدەری ڕۆیتەرز ئەوەشی بڵاو کردووەتەوە کە یەکیەتی ئەوروپا تەنانەت سەرکەوتوو نەبووە لەوەی رێگایەکی یاسایی بۆ پاراستنی ئەو کۆمپانیایانە ببینێتەوە کە لەگەڵ ئێران ئالوگۆڕی بازرگانیان هەیە و کەوتوونە بەر شاڵاوی گەمارۆکانی ئەمریکا. ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی مانگانە لە نێوان ئێران و وڵاتانی ئوروپایی دوو میلیارد یۆرۆ بووە و ئەوە لە کاتێکدایە بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکا زۆربەی شیرکەتە ئەوروپییەکان ناچار بوون ئێران بەجێ بێڵن.

 

پێژۆ، ڕێنۆ، تلەکۆمی ئاڵمان و ئیرباس ئەو کۆمپانیایانەن لە مانگی جۆزەردانەوە پیوەندییەکانی خۆیان لەگەڵ ئێران هەڵپەساردووە و هەردووک کۆمپانیای فرۆکەوانی ئەیرفڕانس و بریتیش ئیرویز هاتووچۆ ئاسمانیەکانیان بۆ ئێران ڕاوەستاندووە. هەواڵدەری ڕۆیتەرز لە زمان ئەو دیپلۆماتە ئەمریکاییەوە دەڵێ ئەگەر ئەوروپییەکان بڕیاڕی ئەوە بدەن لەگەڵ دووژمنی ئەمریکا ئاڵوگۆڕی بازرگانیان هەبێت ئەوە ناتوانن لەگەڵ ئەمریکا هیچ بازرگانیەکان هەبێت.

لە درێژەی ئەو قسانیشدا و بۆ سەلماندنی ئەوەی وڵاتانی ئەوروپایی ناتوانن بە هانای ئێرانەوە بێن ئاماژە بەوە دەکات بە هۆکاری ئەوەی بانکی سەرمایە گوزاری ئەمریکا نایهەوێ گەمارۆی ئەمریکا بێتە سەر خۆدەبوێری لە ڕێگەدان بە کردنەوەی سوئیفتی ئوروپایی بۆ ئێران.