Skip to main content

زەریف بۆ سێ رۆژ گەیشتە پاکستان

وەزیری دەرەوەی ئێران: عەرەبستان نابێ لەدەرەوە سنورەکانی بەدووى ئاسایشی نەتەوەیییەوە بێت
زەریف لە پاکستان قسەى لەسەر دەستتێوەرانەکانى سعودیە لە وڵاتانى ناوچەکە کرد
وەزیری دەرەوەی ئێران: عەرەبستان نابێ لەدەرەوە سنورەکانی بەدووى ئاسایشی نەتەوەیییەوە بێت
posted onMarch 14, 2018
nocomment

 

وەزیری دەرەوەی ئێران: عەرەبستان نابێ لەدەرەوە سنورەکانی بەدووى ئاسایشی نەتەوەیییەوە بێت

 

محەمەد جەواد زەریفى وەزیرى دەرەوەى ئێران لەگەل ٣٠ هاوڕاى خۆى، گەیشتە وڵاتى پاکستان و لەو سەفەرە سێ ڕۆژەییەى کە لەو وڵاتە دەمێنێتەوە، چەندین ڕێککەوتننامەى بازرگانى بە بەهاى ٥ ملیۆن دۆلار واژوو دەکات.

محەمەد زەریف، کە بۆ مەبەستى واژۆکردنى چەند ڕێککەوتننامەیەکى بازرگانى سەردانى پاکستانى کردووە، لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانیشدا قسەى لەسەر عەرەبستانى سعودیە کرد و خوازیارى ئەوە بوو کە بۆ ئەوەى وڵاتەکەى ئارام بێت نابێت لە دەرەوەى سنوورەکانى خۆی بەدواى ئەو ئارامییەوە بێت.

قسەکانى زەریف لە کاتێکدایە کە بە هۆی دەستێوەردانە سیاسییەکانی ئێران لە شەڕی یەمەن و سوریە و پرسە سیاسى و مەزهەبییەکانى عێراق و لوبنان، وڵاتانی ئەوروپایی و ئەمەریکا لە دەرەوەى ئەنجوومەنى ئاسایش وڵاتەکەیان بە دەستتێوەردان مەحکوم کرد، هەرچەندە پێشتریش لە نێو ئەو ئەنجوومەنە بڕیارنامەیەک دژ بە ئێران تاوتوێ کرا، بەڵام  لە لایەن روسیەوە ڤیتۆ کرا.

شایەنى باسە، کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ شاردنەوەی کێشە نێوخۆییەکانی و چارەسەرنەکردنی کێشەی کەمینە نەتەوەییەکانی، دەست لە کاروباری نێوخۆی وڵاتانی دراوسێ وەردەدات و لە لایەکی دیکەشەوە پشتگیری گرووپە تیرۆریستی و توندئاژۆکانی دونیا دەکات.