Skip to main content

محەمەد زولفە بۆ ئاڤاتودەى: بەرامبەر ئێران پێویستە هێزێکی عەرەبی نوێ دابمەزرێ

محەمەد زولفە بۆ ئاڤاتودەى: بەرامبەر ئێران پێویستە هێزێکی عەرەبی نوێ دابمەزرێ
عەرەبستان پێویستی بە بەڵگە نییە بۆ دەستێوەردانی کۆمارى ئیسلامى
ئێران لە ڕێگای میلیشیاکانیەوە خاکی وڵاتانی عەڕەبی داگیر دەکات
posted onSeptember 20, 2018
nocomment


 

محەمەد زولفە ئەندامی ئەنجوومەنی شورای سعودیە بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەی گووت "سەرەڕای ئەوەی تاران بانگەشەی ئازادکردنی خاکی فەلەستین دەکات، بەڵام لە ڕاستیدا لە ڕێگەی میلیشیاکانیەوە خەریکە خاکی وڵاتانی عەرەبی داگیر کردووە".

 

پێرى لە جەددەى عەرەستان، ئەنجومەنی وەزیران و بە سەرپەرەستی شای ئەو وڵاتە کۆ بووەوە. ئەم ئەندامەى ئەنجوومەنى شوراى سعودیە لەم بارەوە گوتى "بەشێک لە باسى کۆبوونەکە لەسەر دەستتێوەردانەکانى ئێران بوو کە کۆمارى ئیسلامى بە پاڵپشتیکردنی میلیشیا تێرۆریستەکان خراپترین شێوەی تیرۆر بەکار دەهێنێت و ڕووبەڕوو بوونەوەی لەگەڵ ئێران پێویستی بە هاوئاهەنگی و هاریکاری هەیە".

 

 

عەرەبستان پێویستی بە بەڵگە نییە بۆ دەستێوەردانی کۆمارى ئیسلامى

 

محەمەد زولفە سەبارەت بە دەستێوەردانەکانی کۆمارى ئیسلامى لە وڵاتانی دیکە گووتی: ئێران بە پاڵپشتیکردنی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک حیزبوڵا و حوسییەکان و حەشدی شەعبی و چەندان گرووپی دیکەی تیرۆریستی، بەردەوام خەریکی دەستێوەردان و ڕشتنی خوێنە لە وڵاتانی عەڕەبی.

 

بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئێران پێویستە هێزێکی عەرەبی نوێ دابمەزرێت

ئەندامەکەی ئەنجوومەنی شورای عەڕەبستان پێی وایە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ دەستێوەردانەکانی ئێران، کۆمەڵێک رێکار هەیە و لە سەرووی هەمووانەوە پێویستە وڵاتانی عەرەبی هێزێکی  نوێ دروست بکەن و ڕاستییەکان بۆ خەڵکی خۆیان ئاشکرا بکەن.

 

ئێران لە ژێر ناوی پشتیوانی فەلەستین خەریکە خاکی وڵاتانی عەڕەبی داگیر دەکات

زولفە لە درێژەی قسەکانیدا گوتى تاران بە بانگەشەی ئازادکردنی فەلەستین خەریکی داگیرکردنی وڵاتانی عەرەبییە و ئاماژە بە کۆنترۆڵکردنی سوریە، عێراق، لوبنان و یەمەن دەکات کە چۆن کۆماری ئیسلامی هەژمۆنی خۆی تێدا زاڵ کردوون.

 

وڵاتانی عەڕەبی کار دەکەن بۆ ئەوەی لە ڕێگەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی خۆیان لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێش بە دەستێوەردانی ئێران لە ناوچەکەدا بگرن.

 

لە درێژەی قسەکانیدا ئەم ئەندامەى ئەنجوومەنى شورا بە ئاڤاتودەى گوت دوای ساڵی ٢٠٠٣ ئێران کۆمەڵێک سەرکردەی بە میلیشیای ڕاهێنراوەوە ڕەوانەی بەغدا کرد بۆ ئەوەی پڕۆسەی تیرۆر و تێکدان لەو وڵاتە ئەنجام بدەن. وێڕای ئەوەی لە ژێرەوە لەگەڵ داگیرکاری ئەمریکا لە عێراق کاریان دەکرد بۆ لەنێوبردنی ئەو وڵاتە  هەروەها  هەوڵی دروستکردنی سیستەمێکی هاوشێوەی تارانى داوە بۆ پێکهێنانى دەسەڵاتێکی یەک مەزهەبی لە عێراق.

 

محەمەد زولفە باسیشى لەوە کرد کە عەرەبستان هەوڵی ئەوە دەدات بە هاوکاری لەگەڵ سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و مەزهەبیەکان عێراقێکی بەهێز و یەکگرتوو دروست بکات و جارێکی دیکە ئەو وڵاتە بە بەهێزی بگەڕێتەوە نێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.