Skip to main content

بەریتانیا دووەم هەناردەکەری چەکی دونیا

بەریتانیا دووەم هەناردەکەری چەکی دونیا
AvaToday caption
posted onJuly 31, 2019
nocomment

وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا ڕایگەیاند ئەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠١٨ى زایینى، بە بڕی ١٤ ملیار پۆند چەکی هەناردە وڵاتانى دونیا کردووە. ئەو ژمارەیەش بە ڕێکۆردێکی مێژوویی بۆ فرۆشتنی کەرەسەی سەربازی لە مێژووی بەریتانیا هەژماردەکرێت.

ڕۆژنامەی گاردیەن بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک و بە بنەماگرتنی ئاماری وەزارەتی بەرگری نووسیویەتی: بەو شێوەیە، بەریتانیا بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ٢٠١٤وە و لە دوای ئەمریکا بووەتە دووەمین وڵاتی هەناردەکەری گەورەی چەک لە جیهاندا. دوای بەریتانیا، ڕووسیە و فەڕانسە لە پلەی دواتری وڵاتانی هەناردەکەری چەک لە جیهان لەقەڵەم دەدرێن.

داخوازی فراوانی فڕۆکەی شەڕکەری تایفۆن بە بەهای ٥ ملیار پۆند و "مووشەکی لەیزەری شوێنهەڵگر" هۆکاری سەرەکی زیادبوونی بەرچاوی داهاتی بەریتانیا لە ڕێگەی فرۆشتنی چەک هەژمار دەکرێت. بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی بەرگری بەریتانیا، ئیمارات، قەتەر و عەرەبستان و وڵاتانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کڕیاری ٨٠ لەسەدی چەکە فرۆشراوەکانی بەریتانیان.

بەو پێیە ئاماری فرۆشتنی چەک لە لایەن بەریتانیا لە ساڵی ٢٠١٨ بۆ بەرزترین ئاست لە دوای ساڵی ١٩٨٣ بەرز بووەتەوە.