Skip to main content

گەورەترین کڕیاری چینی نەوتی ئێران گەمارۆی خرایە سەر

گەورەترین کڕیاری چینی نەوتی ئێران گەمارۆی خرایە سەر
AvaToday caption
posted onJuly 30, 2019
nocomment

ئەگەرچی وڵاتی چین تا ئێستاش درێژە بە هاوردەی نەوت لە ئێران دەدات بەڵام واشنتۆن حەوتوی ڕابردوو، کۆمپانیای "ژوهانگ ژنرونگ"ـی ئەو وڵاتەی کە گەورەترین کڕیاری نەوتی ئێرانە خستە لیستی گەمارۆکانەوە. هەروەها بەڕێوەبەری کۆمپانیای "یومی لی" ناوی چووە لیستی ڕەشی ئەمریکا.

چین مانگی رابردوو، ٨٥٥٦٣٨ تۆن نەوتی خاوی لە ئێران کڕیوە کە بەرامبەرە لەگەڵ ٢٠٨٢٠٥ بەرمیل لە ڕۆژێکدا. بەو پێیە ٦٧٠ هەزار تۆن بەرامبەر لەگەڵ ١٦٣ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە مانگی جۆزەردەان لە تیان چین لە باکوری چین و هەروەها بەندەری جینژۆ لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە داگیراوە.

لە لایەکی دیکە ٤٣٠ هەزار تۆن نەوت لە مانگی پووشپەڕ لە " هویژو" لە باشوری چین داگیراوە. کڕینی ئەو ڕێژە نەوتەی ئێران لە لایەن چین سەرەڕای هەڕەشەکانی واشنتۆنە.

جێی ئاماژەیە بەپێی ئامارە فەرمییەکان کڕینی نەوتی ئێران لە لایەن چین لەو ماوەدا و بە جیاوازی لەگەڵ ساڵی پێشوو ٦٠ لەسەد کەمی کردووە.