Skip to main content

سەنای ئەمریکا بەرامبەر ترامپ شکستی هێنا

سەنای ئەمریکا بەرامبەر ترامپ شکستی هێنا
AvaToday caption
ئەمریکا درێژە بە فرۆشتنى چەک بە عەرەبستان دەدات
posted onJuly 30, 2019
nocomment

ڕۆژی سێشەممە، ٨ گەلاوێژ نوێنەرانی مەجلیسی سەنا بۆ هەڵوەشانەوەی ڤیتۆی سەرکۆماری ئەمریکا سێ جار دەنگدانی کرد و لە کۆتاییدا ٤٦ سناتۆر دژی هەڵوەشانەوەی ڤێتۆی ترامپ دەنگی نەرێنیان دا. ئەوە لە کاتێکدایە بۆ ڕەتکردنەوەی ڤێتۆی سەرکۆمار دەبێ دوو لەسەر سێی نوێنەرانی مەجلیسی سەنا دەنگی پێبدەن.

بەو پێیە مەجلیسی سەنا سەرکەوتوو نەبوو لە بەدەستهێنانی دەنگی پێویست بۆ هەڵوەشانەوەی ڤێتۆی ترامپ. دۆنالد ترامپ پێشتر بڕیارنامەی مەجلیسی نوێنەران و سەنای بۆ قەدەغەی فرۆشتنی چەک بە عەرەبستان ڤێتۆ کردبوو.

لە کاتێکدا کۆنگرە لە گەڵاڵە پێسنیارکراوەکانی خۆیدا، خوازیاری ڕاگرتنی بەپەلەی فرۆشتنی چەک بە عەرەبستان ببو، دۆنالد ترامپ بە کەڵکوەرگرتن لە مافی ڤێتۆ توانیبوی بڕیارنامەکانی هەردووک مەجلیس بێکاریگەر بکاتەوە.

دوو مانگ لەمەوبەر ، دەوڵەتی ئەمریکا بە ڕاگەیاندنی بواری نائاسایی هەوڵیدابوو، بە بڕی ٨ ملیارد دۆلار چەک بە وڵاتانی عەرەبستان، ئیمارات و ئوردون بفرۆشێت. ئەو هەوڵەی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ دەورلێدانەوەی کۆنگرە لەگەڵ ناڕەزایەتی ژمارەیەک لە نوێنەرانی هەردووک حیزبی کۆنگرە ڕووبەڕوو ببوووە.

فرۆشتنی چەک لە لایەن ئەمریکا بە عەرەبستان لە کاتێکدایە ڕەخنە نێوەدەولەتییەکان بە بەکارهێنانی ئەو چەکانە لە لایەن ڕیاز زیادی کردووە.

زۆربەی کۆڕ و کۆمەڵە مرۆڤدۆستەکان فرۆشتنی ئەو چەکانە لە لایەن ئەمریکا بە هەنگاوێکی نوێ بۆ درێژەی کوشتاری خەڵکی سڤیلی یەمەن لە لایەن دەوڵەتی عەرەبستان دەزانن.