Skip to main content

کۆمارى ئیسلامى خەریکى هەناردەکردنى ماددەى هۆشەبەرە بۆ عێراق

کۆمارى ئیسلامى خەریکى هەناردەکردنى ماددەى هۆشەبەرە بۆ عێراق
کۆمارى ئیسلامى دەیهەوێت لاوانى عێراقى ئاڵودە بکات
کۆمارى ئیسلامى ئاسانکارى دەکات بە بڵاوبوونەوەى ماددەى هۆشبەر لە عێراق
posted onSeptember 6, 2018
nocomment

 

تیمە ئەمنیەکانى بەرەنگاربوونەوەى ماددە هۆشبەرەکان لە دەروازەى زەرباتیەی هاوسنوور لەگەڵ ئێران لەپارێزگاى واست لە باشوورى عێراق، دەستیان بەسەر کۆمەڵێک کاڵای هۆشبەردا گرت.

 

دەستەى دەروازە سنوورییەکانی عێراق ئاشکراشی کردووە "تیمەکانمان توانیان دەست بەسەر کاڵایەکى زۆری ماددەی هۆشبەردا بگرن"، بێ ئەوەى قەبارە و جۆرەکانى ئەو ماددە هۆشبەرە ئاشکرا بکات، تەنها ئەوەى روون کردەوە "لەلایەن هاووڵاتییەکى عێراقییەوە هەوڵ دراوە لە وڵاتى ئێرانەوە بهێنرێتە عێراق".

ساڵانە دەیان کاڵاى جۆراجۆر لە سنوورە هاوبەشەکانى عێراق و ئێران هاوردە دەکرێن کە بەشێک لەو کاڵایانەش بە قاچاخ جموجۆڵییان پێوە دەکرێت. دامەزراوە عێراقییەکەش دووپاتیان کردەوە "خاوەنى کاڵا هۆشبەرەکە ڕەوانەى هۆبەى بەرەنگاربوونەوەى ماددە هۆشبەرەکانى بەدرە کراوە، بۆ ئەوەى رێکاری یاسایی بەرامبەری بگرێتە بەر"، هەرچەندە یەکێک لە فەرمانبەرانى ئەو هۆبەیە باسى لەوە کردووە کە کۆمارى ئیسلامى ئاسانکارییەکى زۆر دەکات بۆ گەیشتنى ماددەى هۆشبەر لە وڵاتەکەیەوە بۆ عێراق، "ئەمەیش دەرخەرى ئەوەیە کە دسەڵاتى ئێران خوازیارە بەم ماددەیە لاوانى عێراقى ئاڵوودە بکات".