Skip to main content

جەلادەکان لە ئێران پۆستەکانیان دەگۆڕدرێت بەڵام سزا نادرێن

جەلادەکان لە ئێران پۆستەکانیان دەگۆڕدرێت بەڵام سزا نادرێن
AvaToday caption
posted onJuly 2, 2019
nocomment

 

سێ حەفتە پاش قەتڵی عەلیڕەزا شیرمحەمەدعەلی، زیندانی سیاسی لە زیندانی فەشافوویە لەلایەن ڕاسپێردراوانی کۆماری ئیسلامی، بەڕێوەبەری گشتی زیندانەکانی پارێزگای تاران لەلایەن ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی دەزگای داد، لەکار لابرا.

 

هۆکاری ئەم لەکار لابردنە، ڕووداوەکانی ئەم دواییەی نێو زیندان نێودێڕ کراوە، بەڵام هەڵبژاردنی حیشمەتۆڵا حەیاتۆلغەیب، بەڕێوەبەری پێشووی زیندانەکانی شیراز وەک بەڕێوەبەری گشتی زیندانەکانی پارێزگای تاران، کە پێشتر لە زیندانی عادلئابادی شیراز هەڕەشەی لە حوسەین سپنتا کردبوو کە ئەگەر کۆتایی بە مانگرتنەکەی نەدا ئەشکەنجە دەدرێت، نەک مەترسی لەسەر زیندانەکان کەم ناکاتەوە کە زیاتریشی دەکات.

هەروەها هەڵبژاردنی غۆڵامڕەزا زیایی، جەلادی ڕەجایی شار و دۆستی نزیکی ئیبراهیم ڕەئیسی، وەک سەرۆکی زیندانی گەورەی تاران، خۆی پیشاندەری نەبوونی هەوڵێکی جدییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زیندانییەکان.

کردەوەی نامرۆڤانە و پێکهێنانی تۆڕی بڵاوکردنەوەی مادەهۆشبەر بەتایبەت شیشە لە زیندانی ڕەجایی شار و ئالوودەکردنی زیندانیان بەم مادانە و پڕکردنی گیرفانی خۆی و نزیکەکانی لە کردەوەکانی غۆڵامڕەزا زیایی، سەرۆکی ئێستای زیندانی گەورەی تارانە.

خهامنەیی و ڕەئیس