Skip to main content

سیمین چایچی: خەڵاتی گەل زانا کوردەکەی خەڵات دەکات

سیمین چایچی: خەڵاتی گەل زانا کوردەکەی خەڵات دەکات
AvaToday caption
posted onJune 28, 2019
nocomment

 

ڕۆژى شەممە ۲۹/٦/۲۰۱۹ کاژێر ۲:۳۰ تا ۱۷ لە هۆڵی سەرۆکی شارەوانی «کینزیگتن تاون هۆڵ» لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، دەستەی «خەڵاتی گەل» رێوڕەسمێک ساز دەکات بە مەبەستی بەخشینی خەڵاتێک کە گوزارشت لە گەلی کورد دەکات، دەبەخشێتە پڕۆفیسۆر «کۆچەر بیرکار» کە توانی ئەو شانازییە بە گەلی کورد ببەخشێت و  وەک کوردێک ببێتە ھەڵگری خەڵاتی «فێڵدس» لە ساڵی ۲۰۱٨ى زایینى، خەڵاتێکى گەورەى ماتماتیک کە هاوتاى خەڵاتى نۆبێڵە و بۆ یەکەم جارە دەبەخشرێتە کوردێک لە ئاستى دونیا.

 

بۆیە دەستەی خەڵاتی گەل کە دەستەیەکی خۆبەخش و سەربەخۆیە و ئەندامەکانی ھەر یەکە و پیشەیەکی جیاوازیان ھەیە و گوزارشت لە کوردستان دەکەن، بە ئامانجی درووستکردنی کولتووری خۆشەویستی و پێزانین و پێکەوەژیان، تا ساڵانە بتوانین خەڵاتی گەل ببەخشنە ئەو کەسانەی داھێنان دەکەن لە بوارە جیاوازەکاندا، ھاوکات لەو رێگەیەوە ناوبانگێکی شایستە دەبەخشن بە میللەتی کورد و خزمەت بە بەرژەوەندیی باڵای نەتەوەی کورد دەکەن لە ھەر کوێی دونیا بن.

خەڵاتی ئاڵتونی گەل لەم ساڵدا کە لە رێگەی کەمپەینێکەوە ئەنجام درا، بە بەشداری ھاووڵاتیان و چین و توێژەکانی کۆمەڵگا دەبەخشرێتە پرۆفیسۆر «کۆچەر بیرکار».

ئەندامانی دەستەی خەلاتی گەل بریتین لە:

- شێرزاد حەسەن

- سیمین چایچی

- دکتۆر چیا زەنگەنە

- شەھێن سابیر

- زیرەک میرە

- ئاکۆ غەریب

- مومتاز حەیدەری