Skip to main content

ئەگەرى گەمارۆى سەر خواردنى ئێران زۆرە

ئەگەرى گەمارۆى سەر خواردنى ئێران زۆرە
لە ڕووى هەناردەکردنى خۆراکى ئێرانییەوە بۆ ئەمریکا تا ئێستا گەمارۆى گەورە نابینرێت!
بەهاى یەک ملیار دۆلار خۆراکی ئێرانى گەیشتووەتە ئەمریکا
posted onAugust 20, 2018
nocomment

 

سەرەڕاى دابڕان و ناکۆکییە سیاسیەکانى نێوان کۆمارى ئیسلامی ئێران و ولایەتە یەکگرتووەکان، بەڵام بەپێی زانیارییەکانى تاران " ئاستى هەناردەکردنى خۆراکى وڵاتەکەیان بۆ ئەمەریکا بەسەدا ٤٥٠ بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینیوە".

 

فەرمانگەى گومرگەکانى ئێران ئاشکراشی دەکات "هەناردەکردنیان بۆ ئەو وڵاتە ٧٧ تۆن بووەو، بەهاکەشى ١.٣ ملیار دۆلار بووە". گووتیشى"بە پێی ئامارەکان لە مانگی یەکەمى ساڵى فارسى کە ٢١ ئادار دەست پێ دەکات بە بەراورد لەگەڵ هەمان وادەى ساڵى رابردوو بەرێژەى سەدا ٤٥٠ بەرزبووەتەوە". مەحمود بزاری، بەرێوەبەرى نووسینگەى هەناردەکردنى رێکخراوى فراوانکردنى بازرگانى رایگەیاند "ڕێکخراوەکەیان هەوڵێکى زۆر دەدات ئاستى هەناردەکردنى بەرهەمە کشتوکاڵ و خۆراکییەکانى ئێران بۆ بازاڕى ئەمریکا بەرز بکاتەوە".

ئەو زانیارییانەش لە کاتێکدایە لە 7 ئاب (گەلاوێژ)، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکى ئەمریکا بە شێوەیەکى فەرمیی سزای ئابوورى بەسەر ئێراندا سەپاندەوە و، ئەمجارەش کۆمەڵێک سێکتەرى گرنگی ئابوورى گرتەوە، لە نێویاندا پیشەسازی، کەرتى ئۆتۆمبێل و بانک و سیستەمى دارایی. چاوەڕوانیش دەکرێت، لە سەرەتاى تشرینى دووهەم (خەزەڵوەر)ـى داهاتوو سزا بخرێتە سەر کەرتى نەوتى تاران.

فەرشى ئێرانى یەکێکە لەو کاڵایانەى کە زۆر هەناردەى ئەمریکا دەکرێت

فەرشى ئێرانى یەکێکە لەو کاڵایانەى کە زۆر هەناردەى ئەمریکا دەکرێت

 

ئومێدەواریش بووە کشانەوەى واشنتۆن لە ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەى وڵاتەکەى، کاریگەری نەخاتە سەر هەناردەکردنى کۆمپانیاى وڵاتەکەى بۆ ئەو بازاڕە. هیماشی بەوە داوە "ئەو کاڵایانە لە ڕێگەى وڵاتى سێیەمەوە وەک مەکسیک و کەنەداو وڵاتانى ئەوروپا دەگاتە ئەمریکا".

بە هۆى ئەو سزایانەوەش زۆربەى کۆمپانیا ئەوروپییەکان و ئاسیاییەکان، لە ترسی توڕەیی واشنتۆن وەبەرهێنانیان لە بازاڕى تاران کشاندووەتەوە.