Skip to main content

لێکۆڵینەوە لەسەر گەڵاڵەی پالێرمۆ و سی.ئێف.تی لە بەرنامەکانی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندیی نیزام لا برا

لێکۆڵینەوە لەسەر گەڵاڵەی پالێرمۆ و سی.ئێف.تی لە بەرنامەکانی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندیی نیزام لا برا
AvaToday caption
لێکۆڵینەوە لەسەر گەڵاڵەی پالێرمۆ و سی.ئێف.تی لە بەرنامەکانی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندیی نیزام لا برا
posted onMay 21, 2019
nocomment

 

پاش چەندین جار بەدواخستنی لێکۆڵینەوە لەسەر گەڵاڵەکانی پالێرمۆ و سی.ئێف.تی، ئەمجارە ئەندامێکی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند کە ئەم گەڵاڵانە لە بەرنامەکانی ئەم ئەنجومەنە وەلا نێردراون. محەمەد سەدر سەبارەت بەم بڕیارە بە ڕۆژنامەی هاوشاریی گوتووە "دیاریکردنی بەرنامەی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەن ئەرکی دەبیرخانەیە و سەرۆکی ئەم ئەنجومەنە دەبێ هۆکاری وەلانانی ئەم گەڵاڵانە لە بەرنامەکان، ڕوون بکاتەوە"

 

پێشتریش میدیاکانی نیوخۆی ئێران لە کۆتاییەکانی مانگی ڕەشەممە گوتبوویان: ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی، بڕیاردان لەسەر گەڵاڵەی پالێرمۆ و ئەنجامەکەی، خستووتە پاش پشوودانەکانی نەورۆزی ۹٨. پالێرمۆ گەڵاڵەی پەیوەستی ئێران بۆ کۆنوانسیۆنی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تاوانە سیستەماتیکە بیانییەکانە و سی.ئێف.تی گەڵاڵەی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ دابینکردنی پاڵپشتی ماڵی تێرۆریزمە کە کۆماری ئیسلامی بۆ چوونەدەرەوە لە پێڕستی ڕەشی کردەوەی ماڵی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پارەسپیکردنەوە و پاڵپشتی ماڵی تێرۆریزم (ئێف.ئەی.تی.ئێف)، پێویستی پێیە.

 

ئەم گەڵاڵانە کە تا ئەمڕۆ پەسەند نەکرابوو، بەدەیان جار لێکۆڵینەوە لەسەری بەدوا کەوتبوو

ئەحمەد تەوەکولی، ئەندامی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی، سەبارەت بە دوایین کۆبوونەوەی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم گەڵاڵانە لە ڕەشەمەی ۹۷ گوتبووی "تێگەیشتنی من لە کۆبوونەوەکە ئەوەیە کە دەنگ ناهێنێت". هەروەها غوڵامڕەزا مێسباحی موقەدەم، ئەندامێکی دیکەی ئەم ئەنجومەنە، ئەنجامی دەنگدانەکەی لەسەر گەڵاڵەی پالێرمۆی ڕوون و ئاشکرای دەزانی و گوتبووی "دەنگدان و بڕیاری کۆتایی ئەنجومەن خراوەتە پاش پشوودانەکانی نەورۆز". بەڵام پاش پشوودانەکانی نەورۆزی ۹٨یش، لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم گەڵاڵانە لە نێو بەرنامەکانی ئەنجومەن وەلانرا.

کۆماری ئیسلامی کە لەلایەن ئەمریکاوە بە پاڵپشتی لە تێرۆریزم تاوانبار کراوە، بۆ دەرچوون لە پێڕستی ڕەشی گرووپی کردەوەی ماڵی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پارەسپیکردنەوە و پاڵپشتی ماڵی تێرۆریسم (ئێف.ئەی.تی.ئێف) پێویستی بە هەندێ کردەوە هەبوو. پەسەندکردنی گەڵاڵەکانی پالێرمۆ و سی.ئێف.تی، یەک لەو کردەوانە بوو و دەوڵەتی ڕوحانی خوازیاری پەسندکردنیان بوو.

ئەم گەڵاڵانە پێشتر لە پەڕلەمانی کۆماری ئیسلامی دەنگی هێنابوو، بەڵام لەلایەن شورای نیگەهبانەوە پەسەند نەکرا، پاشان بە پێداگری پەڕلەمان هەناردەی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی کرا. گرووپی تایبەتی کردەوەی ماڵی (ئێف.ئەی.تی.ئێف) لە مانگی ڕەشەمەدا ڕایگەیاند تا مانگی ژوەن موڵەت بە ئێران ئەدا کە یاسا پێویستەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پارە سپیکردنەوە و دابینکردنی پاڵپشتی ماڵی تێرۆریزم پەسەند بکا.

مەسلەجەت