Skip to main content

سوپاى پاسداران دارگەزەکانى داشخانە لەنێو دەبات

سوپاى پاسداران دارگەزەکانى داشخانە لەنێو دەبات
دخەڵکى داشخانە زەوییەکان بەر ئەم پڕۆژەیە دەکەوێت و قەرەبووش ناکرێنەوە!
بە بیانووى چارەسەرى بێ ئاوى، دار گەزەکان دەبڕێنەوە و ورد و دواتر دەیانفرۆشن
posted onAugust 4, 2018
nocomment


سوپاى پاسداران بە بیانووى نۆژەنکردنەوەى گۆلاوى ورمێ و چارەسەرى بێ ئاوى ئەو گۆلە کەوتووەتە گیانى دار گەزەکانى داشخانەی سەر بە شاری مەهاباد.

 

بە پێى قسەى شاهیدێک لە شارى مەهابادەوە کە بۆ خۆى لە نێو پرۆژەکەدایە، باس لەوە دەکات کە "ئێمە بڕیارمان پێ دراوە کە ئەو دار گەزانە ببڕینەوە و لەنێویان بەرین و نەیاندەینە خەڵکى" و وەک دەنگۆى ئەوەش هەیە کە ئاو لە چۆمی گادر و چۆمی سابڵاغ و چۆمی تەتەهو و جەغەتوی گەورە بەکار دەبەن بۆ بێ ئاوى گۆلاوى ورمێ، کەچى کەسێک لە ئاوایی داشخانە تایبەت بە ئاڤاتودەى گوتى "نازانم بۆ وا دەکەن، لە بەرامبەردا ئێمە ئاوى تەواومان نییە بۆ خواردنەوە، نازانم ئەوانە ئاو لە کوێ دێنن بۆ گۆلاوى ورمێ".

سوپاى پاسداران بە هەموو شێوەیەک خەریکى بازرگانیکردنە بە ڕۆژهەڵاتى کوردستانەوە

سوپاى پاسداران بە هەموو شێوەیەک خەریکى بازرگانیکردنە بە ڕۆژهەڵاتى کوردستانەوە

 

لە بەرامبەردا سوپای پاسداران ئەو دار گەزانەى کە دەشیانبڕێتەوە،  ورد وردی دەکەن و دەیفرۆشن و ناهێڵن خەڵکی ئاوایی داشخانە دەستیشیان لێبدەن. چالاکڤانێکى ژینگەیی تایبەت بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى گوتى "سوپا کە هیچ ئەم کارە دەکات، کەچى موحیت زیست و جەنگەڵبانی نە دەنگیان لێوە دێت و نە دەشوێرن هیچ کارێک بکەن و قەت ناشوێرن بڵێن بۆ وا لەو شامە (جەنگەڵە) دکەن".

 

بە قسەى یەکێکى دیکە لە خەڵکى ئاواییەکە، زۆرێک لە  زۆیوزاری خەڵکى کە کەوتوونەتە سەر چۆمى گادەر وەبەر ئەم پڕۆژە نەزانراوە دەکەون و "ئەوەندی ئێمەش وەدوای کەوتووین لە بەرپرسانی ئەو شیرکەتەمان (کۆمپانیا) پرسیوە، هیچ قرەبوی زەوی خەڵکی ناکەنەوە و دەڵێن حەریمی چۆمی گادەرە"، ئەمە لە کاتێکدایە کە زەوییە کشتووکاڵییەکان هیچ پەیوەندییەکیان بە حەرەمى چۆمەکەوە نییە و تاپۆى خەڵکن.

بە هۆى پڕۆژە هەڵەکانى کۆمارى ئیسلامییەوە، ئەم سەوزاییانە هەمووى لەنێو دەچن!

بە هۆى پڕۆژە هەڵەکانى کۆمارى ئیسلامییەوە، ئەم سەوزاییانە هەمووى لەنێو دەچن!

 

جێى ئاماژەیە خەڵکی داشخانە جگە لە بەخێوکردنى مەڕوماڵات و پاوانەکانیان و هەندێک زەوی کشتوکاڵى، هیچ داهاتێکی دیکەیان نییە. پێشتریش کەمێک ئاو لە چۆمی مەهاباد بۆ مەڕوماڵاتەکانیان دەگەیش پێیان، کەچى ئێستا ئەوەشیان بڕاوە.