Skip to main content

سوپای پاسداران جارێکی دیکە هەڕەشەی بەستنی گەرووی هورمزی کردەوە

سوپای پاسداران جارێکی دیکە هەڕەشەی بەستنی گەرووی هورمزی کردەوە
AvaToday caption
posted onApril 22, 2019
nocomment

 

علیڕەزا تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران هۆشداری دا بە ئەمریکا و گووتی "لە ئەگەری درووستبوونی گرفت بۆ کۆماری ئیسلامی لە گەرووی هورمز، سوپا ئەو گەرووە دادەخات".

 

تەنگیسەری ڕۆژی دووشەممە دووی گوڵان گووتی "گەرووی هورمز بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان ڕێگەیەکی دەریاییە و بێتو ڕێگریمان لێبکرێت لە بەکارهێنانی، ئەوە دایدەخەین". ئەو هۆشدارە لە کاتێکدایە کە دۆنالد ترامپ بە کۆتاییهاتنی ماوەی شەش مانگەی لێخۆشبوونی کاتی فرۆشتنی نەوتی ئێران بە موشتەرییەکانی ماوەی لێخۆشبوونەکە درێژ ناکاتەوە.

هەروەها دوو حەوتوو لەمەوبەر دەوڵەتی ئەمریکا، سوپای پاسدارانی خستە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان و دوای ئەو بڕیارە هێندێک لە دەسەڵاتدارانی ئێران هۆشداری درووستبوونی شەڕ لەگەڵ ئەمریکایان داوە. دابینکردنی ئەمنیەتی ئاوەکانی ئێران لە کەنداوی فارس لە ئەستۆی سوپای پاسدارانە.

تەنگیسەرى

گەرووی هورمز ڕێگەیەکی ئاوی نێودەوڵەتییە و بەشێکی زۆری نەوتی دونیا لەو ڕێگەوە ڕادەگوێزرێت. بە گووتەی ئەو فەرماندەیەی سوپا لە ئەگەری بوونی هەرجۆرە هەڕەشەیەک هیچ گومانێکیان نابێ لە پارێزگاریکردن لە خۆیان و لە هەرچێیەک باسی پاراستنی ئێران بێت کردەوەی هاوشێوە ئەنجام دەدەن. تەنگیسەری لەمەڕ شێوازی داخستنی گەرووی هورمز زانیاری زیاتری بڵاو نەکردەوە.

شایانی باسە فەرماندەکانی سوپای پاسداران و هەروەها دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بە چەندین جار هەڕەشەی داخستنی گەرووی هورمزیان کردووە.