Skip to main content

وەزارەتى ئیتلاعات بەرپرسیارە لە کوشتنى مەریەم فەرەجى

وەزارەتى ئیتلاعات بەرپرسیارە لە کوشتنى مەریەم فەرەجى
ئێرانى بن دەستى کۆمارى ئیسلامى بووەتە گۆڕستانى چالاکانى مەدەنى!
ئەم کچە کوردە قوربانى دەستى ئیتلاعاتییەکانى کۆمارى ئیسلامییە
posted onJuly 14, 2018
nocomment


بنەماڵەکەى مەریەم فەرەجى خوێندکارى باڵاى بەڕێوەبردنى نێونەتەوەیی ڕایانگەیاند کە لاشەى کچەکەیان لە لایەن پۆلیسەوە دۆزراوەتەوە. مەریەمى فەرەجى خوێندکارى ٣٣ ساڵەى سەرپێڵ و زەهاوە کە لە کەرەج نیشتەجێ بوو و لە ڕاپەڕینەکەى بەفرانبار دەستبەسەر کرا و بە سێ ساڵ زیندانى هەڵپەسێردراو حوکم درا بە دانانى بارمتە ئازاد کرا.

ڕۆژى پێنجشەممە ١٤ى پووشپەڕ، هێزە ئیتلاعاتییەکان مەریەمیان ڕفاند و بۆ شوێنێکى نادیار گواسترایەوە.

پێشتر لێکۆڵەرە ئیتلاعاتییەکان، هەڕەشەى کوشتنیان لە مەریەم فەرەجى کردبوو، بە پێى هەواڵى گەیشتوو بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى لە سەرچاوەیەکى نێزیک لە بنەماڵەى فەرەجییەوە، بەرپرسە ئەمنییەکان نکۆڵییان لە کوشتنى ئەم کچە کوردە کردووە.