Skip to main content

بە هۆى لافاوەکانەوە ١٠٠هەزار منداڵ لە خوێندن بێبەش بوون

بە هۆى لافاوەکانەوە ١٠٠هەزار منداڵ لە خوێندن بێبەش بوون
AvaToday caption
یونیسێف ڕایگەیاند بە هۆی لافاوەکانی ئەم دواییەی ئێران ١٠٠ هەزار منداڵ لە خوێندن و دەستپێڕاگەیشتن بە ناوەندەکانی فریاکەوتنی پزیشکی بێبەش بوون.
posted onApril 20, 2019
nocomment

 

ڕێکخراوی یونیسێف لە ڕاپۆڕتێکدا کە ڕۆژی هەینی ٣٠ی خاکەلێوە بڵاوی کردۆتەوە بە ڕاگەیاندنی ئەو ئامارە ئاماژەی بە خەسارەکانی لافاوی ئێران کردووە و نووسیویەتی بۆ هاوکاری کردنی منداڵان پێویستی بە زیاتر لە ٩ ملیۆن دۆلار هەیە.

 

بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە لافاوی وێرانکەر لە سێ لەسەر چواری پارێزگاکانی ئێران ژیانی ١٠ ملیۆن کەسی خستۆتە ژێر کاریگەری کە لەو ڕێژەیە دوو ملیۆن کەس بە تووندی خەساریان بەرکەوتووە و ٥٠٠ هەزار کەس بێ ماڵ و حاڵ بوون کە زیاتر لە نیوەیان منداڵن. هەروەها ئەو ڕێکخراوە ڕۆژی ڕابردوو ئاشکرای کرد یەکەمین وەجبەی هاوکاری ئەو ڕێکخراوە گەیشتۆتە دەستی منداڵانی قوربانی لافاو لە ئێران.

لە سێ حەوتووی سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵدا لە پارێزگاکانی باکوری ئێران، ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باشوری ئێران لانیکەم ٧٥ کەس کوژران و هەزاران ملیار خەساری بەو ناوچانە گەیاند. شایانی باسە لە ڕۆژەکانی دەستپێکی لافاو خاوی و کەمتر خەمی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بۆ هاوکاری خەڵک ئەو دەسەڵاتەی ڕووبەڕووی ڕەخنە و گازندەی زۆری خەڵک و چالاکانی مەدەنی کردەوە.

لە لایەکی دیکە کۆماری ئیسلامی ئەو هاوکارییانەی وڵاتان بۆ هاوکاری لافاو لێدراوان دەینێرن بۆ ئێران ڕادەستی خەڵک ناکات.