Skip to main content

کەمپەینى دەرکردنى ئاغازادەکان سەرکەوتوو بوو

کەمپەینى دەرکردنى ئاغازادەکان سەرکەوتوو بوو
ئەمڕۆ دۆناڵد ترامپ لە تویتێکدا باسى لەوە کردووە کە لەسەردەمى ئۆبامادا گرین کارت دراوەتە بەرپرسانى ئێرانى!
بە دەستپێشخەرى تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى، کەمپەینى دەرکردنى ئاغازادەکانى ئێران سەرکەوتوو بوو و دۆناڵد ترامپى هێنایە دەنگ.
posted onJuly 3, 2018
nocomment

 

لە نێو یاساى کۆشکى سپیدا هاتووە کە "هەر کەمپەینێک ١٠٠ هەزار واژووى لەسەر بکرێت، دەبرێتە بەردەم سەرۆککۆمارى ئەمریکا"، هەر لەم ماوەیەى دواییدا تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى کارى لەسەر چەندین کەمپەین کرد بۆ ئەوەى ببرێتە بەردەم دۆناڵد ترامپى سەرۆککۆمارى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا.

 

کەمپەینى دەرکردنى ئاغازادەکان کە مانگێک پێش ئێستا و لە لایەن ئاڤاتودەیەوە دانرا،  ١١٦ هەزار واژووى لەسەر کرا و ئەمەیش بووە هۆى ئەوەى کاردانەوە و دەنگدانەوەیەکى گەورەى بەدواوە بێت و لە دواهەمین تویتى دۆناڵد ترامپ لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر ئاماژەى بەوە کردووە کە "بەم تازەییە دەرکەوتووە دەوڵەتەکەى ئۆباما لە کاتى ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەدا، مافى هاووڵاتییبوونى داوەتە ٢٥٠٠ ئێرانى کە تێشیاندا بەرپرسانى دەوڵەتى ئێرانی بەرچاو دەکەون" و لە سەرۆککۆمارى ئەمریکا ئەم کارە بە "گەورە و خراپ" لەقەڵەم دەدات.

 

وێنەى تویتەکەى دۆناڵد ترامپ کە لەبارەى گرین کارتى ئێرانییەکانەوە قسەى کردووە!

وێنەى تویتەکەى دۆناڵد ترامپ کە لەبارەى گرین کارتى ئێرانییەکانەوە قسەى کردووە!

 

 

لینکى کەمپەینەکە لە ماڵپەڕى ئاڤاتودەى کە کاتى خۆى دانرا:

https://www.avatoday.net/ku/node/312