Skip to main content

بۆچی ئایەتوڵا سیستانی قاسم سولەیمانی نەدیت؟!

بۆچی ئایەتوڵا سیستانی قاسم سولەیمانی نەدیت؟!
AvaToday caption
posted onMarch 17, 2019
nocomment

 

ئاڤاتودەی:

میدیا دەوڵەتییەکانی ئێران چاوپێکەوتنی ئایەتوڵا سیستانی لەگەڵ حەسەن ڕوحانی سەرکۆماری ئێران لە ڕۆژی ٢٢ ڕەشەمەی ٩٧ بە خاڵێکی وەرچەرخان لە جێکەوتویی کۆماری ئیسلامی دەناساند، بەبێ ئەوەی باسی ناوئاخنی دیداری ئەو مەرجەعە تەقلیدە دەسترۆیشتوویەی شێعە بکەن.

 

زۆری پێنەچوو ڕاگەیندراوی نووسینگەی ئایەتوڵا سیستانی کە باسی چاوپێکەوتن لەگەڵ حەسەن ڕوحانی لەسەر بنەمای ڕێزدانان بۆ سەروەری عێراق و دەستتێوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی یەکتر و بە تایبەت چەک داماڵینی ئەو گرووپە میلیشیایانە کە لە دەرەوە کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی عێراقن "حەشدی شەعبی" کرد و شوێندانەری خستە سە پڕوپاگەندەی میدیاکانی کۆماری ئیسلامی و لەناکاو دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی هەواڵەکانی چاوپێکەوتنی ڕوحانی کە تا ٢ ڕۆژ پێشتر بە مێژوویی دەناساند لەسەر هەموو تۆڕە هەواڵییەکان سڕییەوە.

پەیوەندییەکانی ئاڤاتودەی لەگەڵ مامۆستایانی "حەوزەی عیلمیەی نەجەف" قوتابخانەی سەدر نیزیک بە ئایەتوڵا سیستانی وردەکاری نوێی بڵاو کردووەتەوە.

بە پێی قسەکانی ئەو مامۆستایانە داخوازی قاسم سولەیمانی بۆ چاوپێکەتن لەگەڵ سیستانی بۆ سێیەمین جار ڕەت کراوەتەوە. قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران کە نوێنەری عەلی خامنەیی لە عێراق و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هەژمار دێت چەندین جار لە لێدوانەکانی خۆیدا مەدحی ئایەتوڵا سیستانی کردبوو.

میدیاکانی کۆماری ئیسلامی هیچ هۆگرییەکیان بە ڕەتکردنەوەی داوای قاسم سولەیمانی بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئایەتوڵا سیستانی نییە. سیستانی کە مەرجەعێکی تەقلیدی دەستڕۆیشتووی مەزهەبی شێعەیە، دەستێورەدان لە کاروباری سیاسیدا ناکات و ویلایەتی فەقی بە پرسێکی سیاسی و پێچەوانەی شەرعی ئیسلام دەزانێ، بەڵام دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی هیچ کات باسی ئەو ڕوانگەیەی سیستانی ناکات.